لە رێگای سەرەکی هەولێر- دهۆک لە سنووری شێخان ئاو کۆبووەتەوە

0
10

لە شێخان بەهۆی باران چەند کۆڵانێک پڕبوون لە ئاو

رووداو – هەولێر 

بەهۆی بارانبارینەوە لە سنووری قەزای شێخان، ئاو لە چەند شوێنێك کۆبووەتەوە و قایمقامی شێخانیش دەڵێت: “زیانی گیانی و ماڵی بەدواوە نەبووە.”

شێخ سەردار یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، لە سنووری قەزای شێخانیش ئەمشەو ئاو لە چەند شوێنێک کۆبووەتەوە، بەڵام بەو جۆرە نییە بڵێین لافاو دروست بووە. کۆبوونەوەی ئاوەکە هیچ زیانی گیانی و ماڵی بەدواوە نەبووە.”

شێخ سەردار یەحیا گوتی: “بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ، لە رێگای سەرەکی هەولێر- دهۆک لە سنووری قەزای شێخان و لە چوارڕیانی قەزاکە ئاوێكی زۆر کۆبووەتەوە. تیمەکانی بەرگری شارستانی و شارەوانی لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکەدان و لە کارکردن بەردەوامن.”

قایمقامی شێخان گوتیشی، “داوا لە شۆفێران دەکەین لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا وریابن و خۆیان بەدوور بگرن لە تیژڕەوی تاوەکو لە رووداوی نەخوازراو بەدوور بن.”

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here