لە شارستێن یادی ساڵڕۆژی شۆڕشی گوڵان کرایەوە

0
183

بە یەکەمین شەڕی گەورەی دوای شۆڕشی ئەیلوول ھەژمار دەکرێت

رووداو – شارستێن 

محەممەد ئەمین، یەکێکە لە بەشداربووانی شۆڕشی گوڵان، 41 ساڵە ئەو چەکەی بۆ کوردی کردووەتە شان داینەناوە، لە شارستێن بە 14 پێشمەرگەوە و بە ھاوکاری ھاونیشتمانیانی ناوچەکە رووبەڕووی سەدان سەربازی ئەو کاتەی سوپای عێراق بوونەوە.

محەممەد ئەمین، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “ئێمە شەڕێکی گەورەمان کرد بەرامبەر سوپای عێراق، خەڵکی ئێرە زۆر ھاوکاریان کردین فیشەکیان لەناو ناندا بۆ دەھێناین”.

شۆڕشی گوڵان لە 26-12-1976 لە گوندی شارستێن بە یەکەمین شەڕی گەورەی دوای شۆڕشی ئەیلوول ھەژمار دەکرێت ، کە دوو فەوجی سەربازی ئەو کاتی عێراق لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەک رووبەڕووی یەکبوونەوە و 9 پێشمەرگە و  16 ھاونیشتمانی شەھیدبوون و 52 شیان بریندار کران، بەڵام 163 سەربازی سوپای عێراق کوژران و دوو هێلیکۆپتەریش تێکشکا.

ئەدهەم بارزانی، بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی،بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “پێشمەرگە قارەمانەکانی کورد و کوردستان، پاش پشوودانێکی کەمی جەنگاوەران لەنێوان شۆڕشی ئەیلوولی مەزن و شۆڕشی گوڵانی پێشکەوتووخواز، کە ماوەی ساڵێک و چەند مانگێکی زیاتر تێپەڕ نەکرد، لە دەڤەری بەری مەرگە، پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان گەورەترین داستانیان لە گوندی  شارستێن تۆمارکرد”.

ئەوانەی ھاتوونەتە ئێرە یادی ئەو داستانە قارەمانیەتییەی پێشمەرگە قارەمانەکانی شۆڕشی گوڵان دەکەنەوە، دڵخۆشن لە سایەی ئەوان لەم ئازادییەی کوردستان دانیشتوون.

ئەو یادکردنەوەیە لە لایەن ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی بۆ لقەکان و ئەندام و لایەنگرانی پارتی ئەنجامدا و دوای گێڕانەوەی داستانی شۆڕشی گوڵان بە گۆرانی مۆسیقا و ھەڵپەرکێ کۆتاییھات بە یادکردنەوەکە.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here