لە كۆشکی سپی پێشوازی لە سیسی کرا؛ لە شەقام خۆپیشاندان دژی ئەنجامدرا

0
297

تره‌مپ: قەت په‌یوه‌ندییەکانمان له‌ ئێستا باشتر نەبوون

رووداو – واشنتن

لە كۆشكی سپی پێشوازییه‌كی گه‌رم له‌ عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر کرا. هاوپه‌یمانێتییه‌ك كه‌ ده‌یان ساڵه‌ ئیداره‌ی دیموكراته‌كان و كۆمارییه‌كان به‌ ستراتیژیان داناوه‌ و ساڵانه‌ زیاتر له‌ ملیارێك دۆلار كۆمه‌كی سه‌ربازی و مرۆییان بۆ پڕ دانیشتووانترین ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی دابینكردووه‌.

لەکاتی پێشوازی لە عه‌بدولفه‌تاح سیسی، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا گوتی “قەت په‌یوه‌ندییه‌كی له‌ ئێستا باشترمان له‌ نێوان میسر و ئه‌مریكادا نه‌بووه‌”.

کۆنگرەی رۆژنامەنووسی نه‌به‌سترا تاوەکو سیسی رووبه‌ڕووی پرسیار بكرێته‌وه‌، به‌ڵام رۆژنامه‌نووسێك له‌ تره‌مپی پرسی ئایا پاڵپشتی هه‌وڵه‌كانی سیسی بۆ مانه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌كات؟ دۆناڵد تره‌مپیش گوتی “پێموایه‌ كارێكی مه‌زن دەکات”.

له‌ ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی سپی دژی سیسی خۆپیشاندان ئەنجامدرا. خۆپیشاندەران به لۆگۆ و درووشمه‌كانیان ده‌ریانخست پاڵپشتیكه‌ری ئیخوان موسلمین و محه‌ممه‌د مورسی،  سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلادراوی میسر ده‌كه‌ن. خۆپیشانده‌ران وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌و چالاكڤانانه‌یان به‌رزكردە‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی سیسی له‌سێداره‌ی داو‌ن.  

راپۆرتی مافی مرۆڤی ساڵی 2018ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، میسر ته‌نیا له‌ماوه‌ی ساڵێكدا ده‌یان كه‌سی به‌ندكردووه‌ و ده‌یان دیكه‌شی كوشتووه‌ به ‌جۆرێك كه‌ له ‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا بووه‌. 

خۆپیشانده‌رێک دەڵێت “سه‌ردانی ئه‌م كوده‌تاچییه‌، عه‌بدولفه‌تاح سیسی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ هه‌زاران گه‌نجی میسری كوشتووه‌. زیاتر له‌ 100 هه‌زار كه‌سی به‌ هۆكاری سیاسی زیندانی كردووه‌”.

له‌وبه‌ری شه‌قامه‌كه‌وه‌ خۆپیشاندانێكی پێچه‌وانه‌ ئەنجامدرا، کە لایه‌نگرانی عەبدولفەتاح سیسی بوون.

نورهێڵ سابر، لایه‌نگری عەبدولفەتاح سیسییە و دەڵێت “ئه‌مڕۆ چوار سه‌ربازی میسری له‌ ناوچه‌ی سینا كوژران. مردن له‌ پێناو به‌رگریكردن له‌ ئێمه‌ و شه‌ره‌فی ئێمه‌ و وڵاته‌كانمان. ده‌مانه‌وێت جیهان بزانێت میسر شه‌ڕی دژی تیرۆر ده‌كات”.

له‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه‌ 15 سیناتۆر نامه‌یه‌كیان بۆ ئیداره‌ی تره‌مپ نووسی كه‌ سه‌ركوتكردنی كۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی له‌ میسر قبوڵنه‌كات و كار بۆ ئازادكردنی ئه‌و 12 ئه‌مریكییه بكات له‌وێ به‌ندكراون.

function InitiateAsyncRequestComments(arguments) { closeLoginInColorbox(); //$(‘.bodyFade’).fadeToggle(); var ajaxPanel = $find(‘ctl00_phTwoColumns_phMain_ControlComments1_PanelComments’); ajaxPanel.ajaxRequest(arguments); } $(document).ready(function () { })

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here