لە مزگەوتێکی تورکیا خواردنی نیوەڕۆ بە خۆڕایی دەدرێتە فرۆشیار و پیشەوەران

0
26

“مزگەوتی قادیتلەر ساڵی 1835 دروستکراوە”

رووداو-هەولێر

لە مزگەوتێکی شاری کوتاهیا لە تورکیا بە خۆڕایی خواردنی نیوەڕۆ دابەشدەکرێت. خێرخوازانی شارەکە پارە و تێچووی خواردنی نیوەڕۆ دەدەنە مزگەوتەکە. بەگوتەی خێرخوازان، ئەم هەنگاوە هانی زیاتری خەڵک دەدات تاوەکو روو لە مزگەوت بکەن و بەشداربن لە کاری خێرخوازیدا. 

خواردنی قاپێك برنج به‌خۆڕایی دوای هه‌موو نوێژ و وتاری هه‌ینییەک له‌ مزگه‌وتی قادیتله‌ر له‌ گه‌ڕه‌كی جه‌ماله‌ددینی شاری كوتاهیا له‌ توركیا دەمێکە هەیە. پیشه‌گه‌ران و خاوەن فرۆشگاکانی بازاڕی ئه‌م ناوچەیە له‌ سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی قاپێك برنج وه‌ك ژه‌می نیوه‌ڕۆ ده‌وه‌ستن. 

موعه‌ممه‌ر تۆڕوون، پێشنوێژی مزگه‌وت رایگەیاند: “له‌م مزگه‌وته‌دا هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك خه‌تمی قورئانی پیرۆز ده‌كرێت، 12 هه‌زار جار سووره‌تی ئیخلاس و فاتیحه‌ ده‌خوێندرێت و پاشان نزاكان ده‌كرێن، دواتر قاپێك برنج به‌سه‌ر پیشه‌گه‌ران و خاوەن فرۆشگاکان دابه‌شده‌كرێت. نوێژكارانی مزگه‌وته‌كه‌مان ساڵانه‌ جارێك پاره‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ چاندنی نه‌مام. ساڵانه‌ نزیكه‌ی 10 هه‌زار نه‌مام ده‌چێنین و تاوه‌كو ئێستاش 125 هه‌زار نه‌ماممان چاندوون‌. ئه‌م جۆره‌ چالاكییانه‌مان ته‌نیا بۆ ئه‌مڕۆ نییه‌، به‌ڵكو بۆ داهاتوو و نه‌وه‌كانمان ده‌كه‌ین”.

ماوه‌ی 10 ساڵه‌ دابه‌شكردنی قاپێك برنجی بێبه‌رامبه‌ر به‌سه‌ر خەڵکی، لەوانەش پیشه‌گه‌ران و خاوەن فرۆشگاکانی گه‌ڕه‌كه‌كه لەم ناوچەیە‌ هەیە. خێرخوازان و خواپێداوانی ئه‌م شاره‌ بۆ درێژه‌دان به‌م نه‌ریته‌ پاره‌ ده‌به‌خشن.  

مزگه‌وته‌کە له‌ سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان له‌ ساڵی 1835 دروستكراوه‌، ئەو کاتە باوه‌ڕیانوابووه‌، دروستكردنی مزگه‌وت له‌ هه‌ر شوێنێك مایه‌ی خێر و به‌ره‌كه‌ت ده‌بێت و نه‌ریتی دابه‌شكردنی خواردنیش هاندانێك دەبێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی نوێژ و خواپه‌رستییان له‌ مزگه‌وت بكه‌ن و به‌شداربن له‌ كاری خێرخوازی. 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here