لە موسڵ هێزە عێراقییەکان چاوەڕێی کاژێری سفرن

0
344

رەنگە لەماوەی 48 کاژێری داهاتوودا، هێرش بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی گەڕەکانی لای راستی موسڵ دەستپێبکات

رووداو – هەولێر 

  • تەنیا چەند گەڕەکێکی کەم بەدەستی چەکدارانی داعشەوە ماوە لە موسڵ، هێزە عێراقییەکانیش لەو شارەدا، چاوەڕێی کاژێری سفرن بۆ ئەوەی تەواوی گەڕەکەکانی لای راستی موسڵ کۆنترۆڵ بکەنەوە.

    رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداو لە موسڵ رایگەیاند، پۆلیسی فیدراڵی لە دوێنێوە تاوەکو ئەمڕۆ (دووشەممە 1-5-2017) توانیویەتی هەشت ماتۆڕسکیل و چوار ئۆتۆمبێلی داعش بسووتێنێت. دەیان چەکداری داعش بەهۆی بۆردوومانی بەردەوامی فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپبارانەوە، کوژراون.

    بەپێی گوتەی فەرماندە سەربازییەکانی عێراق بۆ تۆڕی میدیایی رووداو، هێزە عێراقییەکان چاوەڕێی کاژێری سفرن و رەنگە لەماوەی 48 کاژێری داهاتوودا، هێرشی یەکلاکەرەوە، بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی گەڕەکانی لای راستی موسڵ کە تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراونەتەوە، دەستپێبکات.

    پەیامنێری رووداو هەروەها گوتی “هێزە عێراقییەکان ماوەی دوو مانگە نەیانتوانیوە منارەی حەدبا و مزگەوتی نووری کە ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش گوتاری تێدا خوێندەوە، کۆنترۆڵبکەنەوە. 

    سەبارەت بەپێشڕەوییەکانی ئەمڕۆش پەیامنێری رووداو رایگەیاند “بەشێوەیەکی فەرمی هیچ پێشکەوتنێک نەکراوە، بەڵام بەردەوام دەنگی تەقە دەبیسترێت و بارەگاکانی داعش بۆردوومان دەکرێن”.

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here