لە نزیک دووبز دوو ئەفسەری هێزە ئەمنییەکان شەهید بوون

0
150

//

رووداو – کەرکووک

دوو چەکداری داعش کە لە حەویجەوە دزەیان کردبووە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پێشمەرگە، لە سنووری دووبز کوژران. چەکدارەکان چوار رۆژە لەنێو گوندەکاندا دەبینرێن، ئاسایشی دووبز زانییاریان هەبووە لە هاتنیان بەڵام بەردەوام لە جووڵە دابوون، دوای چوار رۆژ کوژران.

دوو چەکدارەکەی داعش بۆرییەکی نەوت گواستنەوەیان لە ناوچەکە تەقاندەوە، درەنگانی شەویش بە سەر باخەوانێکی گوندی ئەبو غورجەیاندا داوە و ناچارییان کردووە داڵدەیان بدات. رێی گەڕانەوەیان بۆ حەویجە نیشان بدات، بەڵام خاوەن باخەکە بە پاساوی ئەوەی شارەزای ناوچەکە نییە خۆی لە دەستیان قوتارکردووە.

چەکدارەکان هەر لەنێو باخەکەدا نوستوون، دوای نیوەڕۆش هێزەکانی ئاساییش و پۆلیسی دووبز بە ناوچەکەدا بڵاوبوونەتەوە و گوندنشینانیش هاوکاری هێزەکانی ئاساییشیان کردووە بۆ دۆزینەوەی چەکدارەکان، دواتر شەڕ لەنێوانیاندا دروستبووە و هەردوو چەکدارەکەی داعش لە نێو باخەکەدا کوژراون.

بەهۆی شەڕی هێزە ئەمنییەکان و چەکدارەکانی داعشەوە، دوو ئەفسەری هێزە ئەمنییەکان شەهیدبوون و 3ی دیکەشیان بریندار بوون، ئەو کەسەش کەلەلایەن چەکدارەکانەوە رفێندرابوو، ئازادکرا.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here