لە نەخۆشخانەیەكی كەركووك منداڵێك "بە هەڵەی پزیشکی" گیانی لەدەستدا

0
381

منداڵەكە ناوی محەممەد هێمن
منداڵەكە ناوی محەممەد هێمن”ـە و تەمەنی چوار ساڵە

رووداو- كەركووك

لە نەخۆشخانەیەكی شاری كەركووك منداڵێك دوای لێدانی دەرزی، گیانی لەدەستدا. خێزانەکەی دەڵێن، بەهۆی هەڵەی پزیشکی گیانی لەدەستداوە.

منداڵەكە ناوی “محەممەد هێمن”ـە و تەمەنی چوار ساڵە، لە نەخۆشخانەی کۆماری کەرکووک گیانی لەدەستداوە.

هیوا عەبدوڵڵا، مامی منداڵەكە بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند” ئێوارەی رۆژی شەممە 15-4-2017 محەممەد هێمنی برازام كەمێك ناساخ بوو، بۆیە بردمانە نەخۆشخانەی كۆماری لە كەركووك، دوای ئەنجامدامی پشكنینی پزیشكی، پزیشکەکەی هەندێك دەرمانی بۆ نووسی كە لە نەخۆشخانە بەردەست نەبوون”.

مامەی منداڵەكە گوتیشی “دوای كڕینی دەرمانەكان و پێدانی بە محەممەد، رەوشی تەندروستی جێگیر بوو تاوەكو ئەوكاتەی موغەزی وەرگرت. دوای 10 خولەك پزیشكەكەی بڕیاریدا دەرزییەك لە محەمەد بدات بۆئەوەی نەخۆشخانە جێبهێڵێت، بەڵام محەمەد لەماوەی كەمتر لە 3 خولەك دوای لێدانی دەرزییەکە، گیانی لەدەستدا”.

رووداو پەیوەندی بە راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووکەوە کرد، بەڵام گوتیان لەبەر ئەوەی جارێ زانیاری پێویستیان لەبەردەست نییە هیچ قسەیەک لەو بارەوە ناکەن.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here