لە هەولێر‌ دەستبەسەر 300 ئۆتۆمبێلدا دەگیرێت

0
153

رائید فازیل حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر
رائید فازیل حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر

رووداو – هەولێر

لە شاری هەولێر هەڵمەتێک بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە نایاساییەکان لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆ راگەیێندراوە و، لەماوەی دوو هەفتەدا دەستبەسەر 300 ئۆتۆمبێلی سەرپێچیکاردا گیراوە. لەو ماوەیەشدا دووجار تەقە لە مەفرەزەكانی پۆلیس كراوە ‌و کارمەندێکی پۆلیسی هاتووچۆش بۆ ماوەیەک رفێنراوە.

رائید فازیل حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لە دوو هەفتەی رابردوودا هەڵمەتێكیان بۆ دەستبەرسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبیلانە ئەنجامداوە کە كێشەی یاساییان هەیە، وەك ئەوەی جامیان رەش بێت، یان دەستكاری تابلۆكانیان كرابێت، یاخود هەر كێشەیەكی دیكەی یاساییان هەبێت.

لەو ماوەیەدا بە پشتیوانی راستەوخۆی کەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان، دەستبەسەر 300 ئۆتۆمبێلی سەرپێچیکاردا گیراوە. فازیل حاجی گوتی “لەکاتی ئەنجامدانی هەڵمەتەکە کێشەمان بۆ دروستبوو،  دووجار تەقە لە مەفرەزەكانمان كرا، بۆ ماوەیەكیش كارمەندێكمان رفێنرا ‌و دواتر ئازادكرا”.

هەڵمەتەکە تاوەکو ئێستا بەردەوامە و، بەشێك لە شۆفێری ئەو ئۆتۆمبیلانەی دەستیان بەسەرداگیراوە، لەگەڵ ئەوەی سزادراون، دەستگیركراون‌ و كەیسەكەیان دراوەتە دادگا. 

فازیل حاجی گوتیشی “ئەوەی كێشەی بۆ دروستكردبووین، جۆرە تابلۆیەكی ئۆتۆمبیل بوو و لێیدەنووسرا (دیفاع)، گوایە ئەو ئۆتۆمبێلانە هی وەزارەتی بەرگریی عێراقن، بەڵام كاتێک لێكۆڵینەوەمان كرد بەو جۆرە نەبوو، خەڵكانێكی زۆر ئەو كارەیان بۆ ساختەكردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان بەهەل زانیبوو”.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here