لە هەولێر خۆپیشاندان دژی دوورخستنەوەی مامۆستایانی ئاینی ئەنجامدرا

0
178

ئافرەتە نوێژخوێنەکانی مزگەوتی شەهید محەممەد عەزیز دەڵێن، دژی دوورخستنەوەی گوتاربێژی مزگەوتەکەیان و مامۆستا ئاینییەکانی دیکەش خۆپیشاندانەکەیان ئەنجامداوە

رووداو – هەولێر

ئافرەتە نوێژخوێنەکانی مزگەوتی گەڕەکی کوردستان لە شاری هەولێر، لە بەرامبەر دوورخستنەوەی گوتاربێژی مزگەوتەکە لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

نەبەرد حوسێن، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە هەولێر رایگەیاند، ئەوانەی ئەمڕۆ هاتوونەتە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی هەولێر تەنها بۆ دوورخستنەوەی مامۆستایەکی ئاینییە لە گوتاردان و پێشنوێژی، بەڵام دروشمەکانیان دژی دوورخستنەوەی هەموو مامۆستایانی ئاینییە.

ئافرەتە نوێژخوێنەکانی مزگەوتی شەهید محەممەد عەزیز، لە گەڕەکی کوردستانی شاری هەولێر، پێشتر بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی چوونە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر و دواتر چوونە بەردەم وەزارەتی ئەوقاف و بەنیازیشن بچنە بەردەم پەرلەمانی کوردستان، وەک خۆیان دەڵێن بۆ ئەوەی چاویان بە لیژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی کوردستان بکەوێت.

یەکێک لە ئافرەتە نوێژخوێنەکان بۆ رووداو دەڵێت “ئێمە گردبووینەتەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە لادانی مامۆستایانی ،کە وەزارەتی ئەوقاف ماوەیەکە دەستیکردووە بە هەڵمەتێک بۆ لادانی ئەو مامۆستایانە”.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here