لە هەولێر ژنێک سووتا و گیانی لەدەستدا

0
297

دوو منداڵی بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون
دوو منداڵی بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون

رووداو – هەولێر

بەرگریی شارستانی هەولێر رایگەیاند، لە هەولێر لەکاتی خاڵیکردنی تانکییەکی نەوت ئاگر دروستبووە و ژنێک گیانی لەدەستداوە.

شوان عەبدولقادر، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگرێک لە گەڕەکی سەلاحەدینی شاری هەولێر، ژنێک بەناوی هێرۆ سیامەند 29 ساڵ گیانیلەدەستداوە و دوو منداڵیشی بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی هەولێر باسی لەوەشکرد، ئەو ژنە سەرقاڵی کۆکردنەوەی ماڵ بووە بۆ ئەوەی بچنە خانوویەکی دیکە، بەڵام لەکاتی بەتاڵکردنی تانکییەکی نەوت بەماتۆڕ لە سەربانی خانووەکەیان ماتۆڕەکە شۆرتی کردووە و ئاگرەکە دروستبووە.

شوان عەبدولقادر باسی لەوەشکرد، بەهۆی هاتنەخوارەوەی نەوت لەسەربانی ماڵەکە، دوو ئۆتۆمبێلی دراوسێکانیشیان گڕیانگرتووە، بەڵام زۆر زیانیان پێنەگەیشتووە.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here