لە هەولێر کۆرپەیەک بە مردوویی دۆزرایەوە

0
16

شایەتحاڵەکان دەڵێن، سەگێک شەو پاسەوانی کردووە

 

رووداو – هەولێر 

شەوی رابردوو (هەینی 11-1-2019) تەرمی منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە شوێنێکی تاڕادەیەک چۆڵەوانی لە گەڕەکی قەڵای نوێ لە هەولێر دۆزرایەوە. 

شایەتحاڵێک دەڵێت، وادیارە کۆرپەکە – کە کوڕ بووە- لەنێو ئۆتۆمبێلەوە فڕێدراوە، چونکە لەسەر رووخساری شوێنی برین هەبووە. سەگێک لە نزیک تەرمەکە بووە، کە وەک شایەتحاڵەکان دەڵێن، لە شەوەوە پاسەوانی منداڵەکەی کردووە.

تاوەکو ئێستا نازانرێت منداڵەکە بەرگەی سەرمای سەختی زستانی نەگرتووە و رەقبووەتەوە یان بە هۆکارێکی دیکە گیانی لەدەستداوە. پۆلیسیش دەڵێت، هێشتا راستی رووداوەکە نازانن و لێکۆڵینەوە دەکەن.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە رووداوی راگەیاند “دوای ئەوەی پۆلیسی بنەسڵاوە ئاگادارکرایەوە لە رووداوەکە، تیمێکی ئێمە چوونەتە شوێنەکە و تەرمی منداڵەکەیان بردووەتە پزیشکی داد،  بۆ لێکۆڵینەوە رادەستی پزیشکی داد کراوە”.

ئەو کۆرپەیە ھێشتا ناوکی  نەبڕدرابوو، سەرەتای چاوکردنەوەی بوو بەڕووی ژیاندا، بەڵام پێش ئەوەی بەتەواوی بۆنی ژیان بکات بە زیندوویی جێیان هێشت و رووبەڕووی مەرگیان کردەوە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here