لە چەمچەماڵ "چەند دزێک بە جلی سەربازی" هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک

0
165

شەوی رابردوو (ع،س)، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات
شەوی رابردوو (ع،س)، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات

رووداو – چەمچەماڵ 

لە قەزای چەمچەماڵ، چەند کەسێک بە جلوبەرگی سەربازی هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک و بە گوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاکەش ” چوار بۆ پێنج کەس بەمەبەستی دزیکردن ئەو کارەیان کردووە و دوای کاژێرێکیش خاوەن ماڵ گیان لەدەستدەدات”.

کاژێر 8:30 خولەکی شەوی پێنجشەممە 4-5-2017، لە گەڕەکێکی مەرکەزی قەزای چەمچەماڵ چەند کەسێک هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک و دواتر رادەکەن، پۆلیسیش دەڵێت “لە کامێراکانی چاودێری دەرکەوتن و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە”.

عەقید حەیدەر بێسەری، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ  بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند ” وەک لە کامێراکانی چاودێری دەرکەوتووە ، لە گەڕەکێکی چەمچەماڵ چوار بۆ پێنج کەس بەمەبەستی دزیکرن هەڵدەکوتنە سەر ماڵێك و دواتر لەگەڵ خاوەن ماڵ دەبێتە دەمەقاڵێیان و پاشان ئەوان رادەکەن”.

بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ دەڵێت “ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی ( ع،س) و خانەنشینکراوە، بەڵام هیچ ئاسەوارێکی گوللە یان چەقۆ بە جەستەیەوە دیارنییە ، بەڵکو دوای ئەوەی ئەم رووداوە لە ماڵەکەیان روویداوە باری تەندروستی تێکدەچێت و دەگەیێندرێتە نەخۆشخانە و گیان لەدەستدەدات”.

بەگوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ پێشتر حاڵەتێکی دیکەی هاوشێوەی ئەو رووداوە هەبووە و چەند کەسێک بەجلوبەرگی سەربازی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵان و دواتر دەستگیرکراون.

ئاماژە بەوەش دەکات، لێکۆڵینەوە لە چۆنییەتی رووداوەکە دەستیپێکردووە و لە کامێراکانی چاودێری ئۆتۆمبێلی ئەو کەسانە دەرچووە و هەوڵدەدەین بە زووترین کات ئەو کەسانە دەستگیر بکەین.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here