لە کۆبانێ خۆپیشاندان دژی بۆمبارانەکانی تورکیا ئەنجامدرا

0
344

بەرپرسێکی یەپەگە: چاوەڕوانی هێرشەکە نەبووین

رووداو – کۆبانێ 

دانیشتووانی شاری کۆبانێ، دژی بۆمبارانەکانی تورکیا بۆ سەر چیاکانی شنگال و قەرەچووخ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

ئەوانەی لە کۆبانێ-وە لەبارەی بۆردوومانەکان قسەیان کردووە، دەڵێن “تورکیا دەیەوێت بەو هێرشانە ئۆپەراسیۆنی رەققە پەکبخات”.

بەرپرسێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە کۆبانێ دەڵێت “هێرشەکەی تورکیا چاوەڕواننەکراو بووە”.

فەوزییە عەبدی، بەرپرسی یەپەگە لە کۆبانێ دەڵێت “ئێمە لێرەین وەک سەرکردەیەکی کۆبانێ بۆ شەرمەزارکردنی ئەو تاوانە کە لەلایەن حکومەتی پارتی داد و گەشەپێدان ئەنجامدراوە. ئێمە لە جزیرێ و هەروەها لە ناوچەکانی دیکە وەک ناوچەی سەربازی و مەدەنی و هەتا ناوەندە میدیاییەکانیش چاوەڕوانی ئەو هێرشەمان نەدەکرد”.

موستەفا بەلی، رۆژنامەڤان دەڵێت “تورکیا هێزەکانی پاراستنی گەل بۆردوومان دەکات بەهۆی سەرکەوتنەکانی لە ئۆپەراسیۆنی رەققە. تورکیا دەیەوێت ئەو ئۆپەراسیۆنە پەکپبخات. تورکەکان هەمیشە سنوورەکانی خۆیان لە داعش، بەرەی نووسرە و گرووپە جیهادییەکانی دیکە دەپاراست، بەڵام ئێستا وەک هاوپەیمان لەو گرووپانە دەڕوانن، چونکە ئەم هێرشانە دەبنە هۆی بەهێزکردنی داعش و ماوەی مانەوەیان لە رەققە و دێرزوور درێژتر دەکاتەوە”.

چەند کاژێرێک دوای بۆمبارانەکان ژمارەیەک لە فەرماندە و سەربازانی سوپای ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان سەردانی قەرەچووغیان کرد.

مارک تۆنەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش “نیگەرانی قووڵی” واشنتنی لەبارەی ئەو هێرشە راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، هێرشەکە بەبێ هاوئاهەنگی ئەمریکا و هاوپەیمانان ئەنجامدراوە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here