لە کەرکووک دەستبەسەر کارگەیەکی مەیدا گیرا

0
210

بە حەبی هۆشبەر و ماوەبەسەرچوو خواردنەوەی کحول دروستکراوە

رووداو – کەرکووک 

لە گەڕەکی کوردستانی کەرکووک دەستبەسەر خانووێکدا گیراوە، کە بە قاچاخ و بە حەبی هۆشبەر و ماوەبەسەرچوو خواردنەوەی کحولی تێدا دروستکراوە.

ئاوارەیەکی موسڵ لە ماڵەکەی خۆییدا چەند جۆرێک خواردنەوەی کحولی دروستکردووە، لەسەر داوای مەشڕوبخۆرە کۆنەکان هەندێکجار حەبی زیاتری تیادا بەکارهێناوە.

ئاسایش زانیویه‌تی، ئاواره‌یه‌كی سنووری موسڵ، له‌ حه‌بی هۆشبه‌ر و ماوه‌به‌سه‌رچوو، خواردنه‌وه‌ی كحولی دروستده‌كات، خانووه‌كه‌ كراوه‌ به‌ كارگه‌یه‌كی بچووك و له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ سێ رۆژ زیاتر له‌ 80 كارتۆن خواردنه‌وه‌ی كحولی لێ دروستكراوه‌ و به‌ نرخێكی كه‌متر له‌بازاڕ و به‌شێوه‌ی كۆ ده‌یفرۆشێته‌وه.

عه‌قید فه‌رهاد فازڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی ئاسایشی گه‌ڕه‌كی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگه‌یاند “زانیاری ئه‌وه‌مان پێگه‌یشت شه‌وانه‌ له‌ گەڕه‌كی كوردستان به‌ پیكاب خواردنه‌وه‌ی كحولی لێ بارده‌كرێت، ئه‌م ماڵه‌ خه‌ڵكی لای موسڵن و ئێره‌یان كردووه‌ به‌ كارگه‌یه‌كی بچووك بۆ دروستكردنی خواردنه‌وه‌ی كحولی و خواردنه‌وه‌ی جۆراوجۆری فه‌لیان له‌ حه‌بی هۆشبه‌ر دروستكردووه‌”.
 

ئه‌م پیاوه‌ خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان دروستده‌كات، ئه‌و هیچ ئامێرێك به‌كارناهێنێت و له‌سه‌ر خواستی كڕیاره‌كانی جۆری نوێیان بۆ دروستده‌كات له‌سه‌ر خواستی هه‌ندێ دوكانداریش، جۆرێكی به‌هێزتر دروستده‌كرێت و بۆ هه‌ندێك كه‌سیش حه‌بی هۆشبه‌ری زیاتری تێده‌كرێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ ئه‌و جۆره‌ خواردنه‌وه‌ی ئه‌و دروستیده‌كات بازاڕی باشی هه‌بێت.

ف. ع ، خاوه‌ن ماڵ ده‌ڵێت، “له‌ نزیك موسڵ قه‌باخه‌كانمان بۆ دێنن و شووشه‌ له‌ خاوه‌ن باڕه‌كان ده‌كڕینه‌وه‌، چوار جۆر حه‌بی بێ هۆشكه‌ر ده‌خه‌ینه‌ نێو جلیكانه‌یه‌ك ئاوه‌ و دواتر هه‌ندێك له‌ خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كانی تێكه‌ڵ ده‌كه‌ین و به‌ قه‌باخێكی نوێ دایده‌خه‌ین و شه‌وان ده‌یفرۆشین، جۆرێك هه‌یه‌ پێی ده‌ڵێن تێكه‌ڵه‌، ئه‌وه‌ خۆمان دروستی ده‌كه‌ین له‌ گیراوه‌ی ڤۆدگا، گراند، ڤیجی و ویسكی”.

هه‌موو خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان راده‌ستی پۆلیس كران و دروستكه‌ره‌كه‌شی به‌ مادده‌ی 14ـی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرا و تاوه‌كو ده‌رچوونی بڕیاری دادگا خانوو و ئۆتۆمبێله‌كه‌شی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here