رووداو – کەرکووک
ڤیدیۆی چەند گەنجێک لە کەرکووک بڵاوکرایەوە، کە هێزە ئەمنییەکان سەریان دەتاشن، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەسەر ئەمە هاتنە دەنگ.
هێزی سوات، کە پۆلیسی کەرکووک سەرپەریشتی دەکات، بە فەرمانی نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک هەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەستپێکرد، کە وەک خۆیان دەڵێن شەقاوە و مەیخۆری شوێنە نەشیاوەکانن و خەڵک داد‌و بێدادیانە لە دەستیان.
ئەفراسیاو کامیل وەیس، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕیی میدیایی رووداوی رایگەیاند” لێکۆڵینەوەی زۆر تووند و فراوان ده‌ستیپێكردوه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بووەتە هۆی ئه‌وه‌ی ئێستا كۆمه‌ڵێك دیارده له‌شاری كه‌ركووك كه‌میكردوه، قژ تاشین به‌شێكه له‌و ئیجرائاته‌ی كه ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببنه په‌به‌ند بۆ خه‌ڵكانێك كه كاری ناشرین و قێزه‌ون ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر هاونیشتمانیان، خه‌ڵك هه‌بووه له سلێمانی و هه‌ولێره‌وه هاتووه سكاڵای كردوه له‌سه‌ر رێگاكه ته‌قیان لێكراوه”.
لەکاتی هەڵمەتی دەستگیرکردنەکە هێزەکەی سوات قژی چه‌ند كه‌سێكیان تاشی، کە لە شوێنە گشتی و رێگاپێنەدراوەکان مەییان خواردبوویەوە، سزایەک کە هەرزوو لێژنەی مافی مرۆڤی هێنایە دەنگ.
جوان حەسەن، سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ دەڵێت “ئێمه به‌دواداچوونمان كردوه و به‌ڵێنمان پێدراوه كه جارێكی دیكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێشێلی مافی هاووڵاتیان نه‌كرێت، له هه‌ر تاوانێك كه ده‌یكه‌ن، هه‌ركات تاوانێك ده‌كرێت ده‌بێ به فه‌رمانی دادوه‌ر و رێوشوێنه یاساییه‌كان مامهڵبكرێت نه‌ك به‌م شێوه‌یه”.
خەڵک پێشوازی لە گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی دەکەن، بەڵام لەسەر شێوازی سزاکە ناکۆکن.
لەماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە 70 کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون، تۆمەتی دەستگیرکراوەکان بەزاندنی سنووری ئازادییەکانی تاک و ئازاردانی خەڵکە.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن