لە کەرکووک منداڵیک لەلایەن باوک و براکەی ئەشکەنجە دەدرێت

0
656

منداڵەکە ناوی عەلی ـیە و تەمەنی 10 ساڵە

رووداو – کەرکووک 

لە کەرکووک منداڵیک لەلایەن باوک و زڕبراکەیەوە بە سۆندە ئەشکەنجە دەدرێت و پاشان پۆلیس هەردووکیان دەستگیردەکات.

رووداو سەردانی ئەو منداڵەی کرد، کە ئێوارەی رۆژی دووشەممە 17-4-2017، لەلایەن باوک و زڕبرایەکی ئەشکەنجەیەکی تووند دراوە و شوێنەواری لێدان بە جەستەیەوە دیارە.

پوری عەلی، لەبارەی منداڵەکەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “عەلی تەمەنی 10 ساڵە، ئەو چووەتە دەرەوە بۆ ئەوەی یاری تۆپی پێ بکات، دواتر کە گەڕامەوە ماڵەوە دیتم لەنێو گۆڕەپانەکەدا لێیانداوە و پاشان هێناویانەتەوە ماڵەوە”.

پوری ئەو منداڵە گوتی “ئەو زۆر ئەشکەنجەدراوە و بە سۆندە لێیدراوە، ئەو هەوڵیداوە بەرگریی لە خۆی بکات، هەرچەندە ئەو بۆ یاری تۆپی پێ چووەتە دەرەوە، بۆیە درەنگ هاتووەتە ماڵەوە و دواتر دایکی بردوویەتە نەخۆشخانەوە و چارەسەری پزیشکی بۆکراوە”.

عەلی لەبارەی ئەشکەنجەدانی لەلایەن باوک و براکەیەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “سوپاس بۆ خوا، ئێستا تەندروستیم زۆرباشە، بە سۆندە لەمنیاندا، چونکە لە یارییکردن درەنگ گەڕامەوە ماڵەوە “.

ئەم رووداوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لەنێو خەڵک دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام ئێستا منداڵەکە لەماڵەوەیە و لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکی بۆکراوە، باوک و زڕبراکەیشی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.

داڕشتنەوە: راوچی حەسەن 
 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here