لە کەرکووک نمایشی ئۆتۆمبێلە کلاسیکەکان بەڕێوەچوو

0
151

مۆدێلی هەندێک لە ئۆتۆمبێلەکان لە 70 ساڵ زیاتر بوو

رووداو- کەورکووک

لە کەرکووک نمایشی ئۆتۆمبێلە کلاسیکەکان بەڕێوەچوو، ژمارەیەک لە هەوادارانی ئۆتۆمبێلە کلاسیکەکان لە گەنج و پیر بەشدار بوون.

لەو پێشانگایەدا38 ئۆتۆمبێلی کلاسیک نمایشکران کە مۆدێلی هەندێک لە ئۆتۆمبێلەکان لە 70 ساڵ زیاتر بوو. 

دانا ئیبراهیم ، دوانزە ساڵە خولیای نوێکردنەوەی ئۆتۆمبێلە کۆنەکانە، تاوەکو ئێستا دە ئۆتۆمبێلی بەدەستی خۆی وەک خۆی لێکردووەتەوە، بۆ یەکەمجارە پێشانگایەکی رێکخستووە تاوەکو نیشانی خەڵکی بدات کە گەر هەوڵ هەبێت هێنانەدی خەونەکان ئەستەم نابێ.

دانا ئیبراهیم، سەرپەرشتیاری پێشانگاکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “پێویستە ئەم ئۆتۆمبێلانە لە لەناوچوون بپارێزرێن، پێشتر زۆربەیان لەناو بران و درانە بەر شۆفڵ، دەبێ ئەمانە بمێننەوە چونکە بوونەتە رەمزی کەرکووک، کەرکووک بەمانەوە جوانە”.

لە پێشانگاکە38 ئۆتۆمبێلی کلاسیک و دەگمەن کە تەمەنی هەندێکیان زیاتر لە حەفتا ساڵ دەبێت نمایشکران، سەرنجی خەڵکیان بەجۆرێک راکێشا ئەوەی هاتبوو بەبێ وێنەگرتن لەگەڵیان نەگەڕانەوە.

جەمال دونیا ، خاوەنی ئۆتۆمبێل دەڵێت: “ئۆتۆمبێلەکەم ناوی وڵسنە و مۆدێلی 1949 وردەکاریم بۆ کردووە بەڵام شێوازەکەی بیلادەو وەک خۆیەتی هیوایەتم ئەم ئۆتۆمبێلانەیە باوکیشم هەروا لەماڵەوە زۆر گرنگی بەو شتە کۆنانە دەدین”.

ئۆتۆمبێلەکان زۆربەیان لە جۆری شۆفلێت و مارسیدس و جیپن، مۆدێلیان لە نێوان ساڵانی 1940 تا 1975 بون، دوبارەکردنەوەی ئەم چالاکییانە هیوای هەم خاوەن ئۆتۆمبێلەکان و هەم بینەرانیش بوون.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here