لە گوندێکی قەڵادزێ گەنجێک بە تاپڕ گیانی لەدەستدا

0
46

گوندی ئاڵان لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە شارۆچکەی هەڵشۆیە لە سنووری قەزای پشدەر
گوندی ئاڵان لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە شارۆچکەی هەڵشۆیە لە سنووری قەزای پشدەر

رووداو ـ قەڵادزێ 

گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە رووداوی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێکی دانیشتووی گوندی ئاڵان لە سنووری قەڵادزێ بە تاپڕ بریندار کرا، پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی گیانی لەدەستدا. 

شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-1-2019 لە گوندی (ئاڵان) لە سنووری قەڵادزێ ، شوانێک بە ناوی (م . ح . ح ) تەمەن 20 ساڵ بە چەکی جۆری تاپڕ بە سەختی بریندار کرا، پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی گیانی لەدەستدا”. 

گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین دەڵێت: “بەگوتەی کەسوکارەکەی ناوبراو لەگەڵ منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵ لای رانەمەڕ بوون، پاش ئەوەی منداڵەکە دەستکاری چەکێکی جۆری تاپڕی کردووە، دواتر گوللەیەک لەدەستی دەردەچێت و بەر سەری ئەو گەنجە دەکەوێت و بەو هۆیەشەوە بە سەختی بریندار دەبێت، بەڵام پاش برینداربوونی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و دوای چارەسەری سەرەتایی بەهۆی سەختی برینەکەی بەڕێکرا بۆ سلێمانی و دواتر گیانی لەدەستداوە”. 

گوندی ئاڵان لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە شارۆچکەی هەڵشۆیە لە سنووری قەزای پشدەر.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here