لە گەرمیان چەند دزێک هەڵدەکەوتنە سەر ماڵێک و خاوەن ماڵەکە برینداردەکەن

0
10

شارۆچکەی رزگاری – گەرمیان

رووداو – گەرمیان 

بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى گەرمیان رایگەیاند، لە شارۆچکەی رزگاری باندێکیان دەستگیرکردووە کە بەمەستی دزیکردن هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵێک و خاوەن ماڵەکەیان بریندار کردووە.

بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى گەرمیان لە هەواڵێکدا رایدەگەیێنێت :”شەوى 14/13-3-2019  لە شارۆچکەی رزگارى باندێکى دزیکردن کە پێکهاتبوون لە چوار کەسى دەمامکدار، بەمەبەستى دزیکردن هەڵدەکوتنە سەر ماڵێک، لەو کاتەدا خاوەن ماڵەکە بە ئاگادێتەوە و هەوڵى رووبەڕووبوونەوەیان دەدات، بەڵام باندەکە لێى دێنەدەست و لێیدەدەن و بریندارى دەکەن. دواتر دەست و چاوى خۆى و خێزانەکەشى دەبەستنەوە”.

بەگوتەى خاوەن ماڵەکە کە قسەی بۆ ئاسایش کردووە ”دزەکان بڕى 85 ملیۆن و 500 هەزار دینار  لەگەڵ 20 مسقاڵ ئاڵتوونیان لە ماڵەکەدا بردووە”.

بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى گەرمیان دەڵێت: “لەماوەى کەمتر لە 24 کاژێردا لەلایەن هێزەکانى بنکەى ئاسایشى رزگارییەوە توانراوە دوو ئەندامى باندەکە دەستگیربکرێن، لەکاتى دەستگیرکردنیاندا دەستگیراوە بە سەر بڕێک لە ئاڵتوون و پارەکەدا”. 

وەک لە هەواڵەکەی بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى گەرمیاندا هاتووە “لە لێکۆڵینەوەى سەرەتاییدا تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە. تۆمەتباران بەپێى ماددەى 442 لە یاسای سزادانی عێراقى راگیراون. لەسەر بڕیارى دادوەرى لێکۆڵینەوەش بەپێی تایبەتمەندى تۆمەتباران رەوانەى بنکەى پۆلیسى رزگارى کراون”.

لێکوڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنى ئەندامانى دیکەى باندەکە بەردەوامە. ئاسایشی گەرمیان دەشڵێت ”باندەکە پێکهاتبوون لە چوار کەس و بەڕەگەز کوردن و دانیشتووى شارۆچکەی رزگارین”.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here