مارسێلۆ راستی رۆیشتن یان مانەوەی لە ریال مەدرید ئاشکرا دەکات

0
18

مارسێلۆ
مارسێلۆ

رووداو – هەولێر

مارسێلۆی بەرازیلی و بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی نایەوێت ریزەکانی یانەکەی بەجێبهێڵێت و هۆکاری بەشداریپێنەکردنیشی لە یارییەکاندا ئاشکراکرد.

لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، مارسێلۆ گوتی، دەمەوێت لە ریال مەدرید بەردەوامبم، متمانەم بەخۆم هەیە، ریال مەدرید یانەیەکی گەورەیە و خاوەن مێژووە، من بیرم لە رۆیشتن نەکردووەتەوە و نامەوێت بڕۆم.

مارسێلۆ گوتی، ئەگەر ریال مەدرید دەرمبکات دڵتەنگ دەبم، بەڵام دەڕۆم، من دڵنیام ریال مەدرید دەرمناکات.

سەبارەت بە یارینەکردنیشی لە چەند یاری رابردووی یانەکەیدا، مارسێلۆ دەڵێت، من بەهۆی زۆر کێشم نەکراومەتە یەدەگ، ئەمانە هیچی راست نین، من ئاستم لە جاران کەمێک دابەزیوە، ئەمەش شتێکی ئاساییە و بەسەر هەموو یاریزانێکدا دێت، پێشتریش تووشی ئەم حاڵەتە بووم، بەڵام بە یارمەتی هاوڕێكانم گەڕامەوە دۆخی ئاسایی خۆم.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here