مارک زوکەبێرگ لە یەک ساڵدا 22 ملیۆن دۆلاری بۆ پاراستنی گیانی خەرجکردووە

0
276

مارک زوکەبێرگ لە کاتی وەرزشکردن، بەرلین 2016، فۆتۆ: EPA
مارک زوکەبێرگ لە کاتی وەرزشکردن، بەرلین 2016، فۆتۆ: EPA

رووداو – هەولێر

مارک زوکەبێرگ، دامەزرێنەری فەیسبووک ساڵی رابردوو 22  ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری تەنیا بۆ سەلامەتی گیانی خۆی و خێزانەکەی و دابینکردنی پاسەوان خەرجکردووە.

زوکەبێرگی تەمەن 34 ساڵ لە 2017دا نزیکەی نۆ ملیۆن دۆلاری بۆ سەلامەتی خۆی خەرجکردبوو، بەڵام بۆ 2018  پارەکەی نزیکەی دوو هێندە زیادکردووە.

جگە لەوە، زوکەبێرگ دوو ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری بۆ دابینکردنی بەنزین و مووچەی فڕۆکەوانەکەی تەرخانکردووە.

مارک زوکەبێرگ، کە هاوکات خاوەنی ئینستاگرام و واتس ئاپیشە، تاوەکو کۆتایی 2018 داهاتەکەی نزیکەی 70 ملیار دۆلار بوو، بەو پێیەش یەکێکە لە دەوڵەمەندترین کەسایەتییەکانی جیهان. 

لە بنەڕەتدا دامەزرێنەری فەیسبووک مووچەکەی تەنیا یەک دۆلارە، بەڵام ئەو 22 ملیۆن و 600 هەزار دۆلارەی وەریدەگرێت، لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە پێیدەدرێت تاوەکو خەرجییەکانی وەکو دابینکردنی ئاسایش و پاسەوان و خەرجی رۆژانەی دابینبکات، کە ئەوەش بە رێگەیەکی مۆدێرن بۆ خۆدزینەوە لە باج لەنێو سەرمایەداراندا دادەنرێت.

زیادکردنی پارەی پاراستنی سەلامەتی گیانی خۆی، دوای ئەوە دێت بەمدواییانە چەندین فایلی سیخوڕیکردن و بڵاوکردنەوەی زانیاری دزەپێکراوی سیاسی و بەزاندنی سنوورە هەواڵگرییەکان بەسەر فەیسبووکدا بڵاوبووەوە، کە لەسەر ئەم پرسە مارک زوکەبێرگ چەندین جار بانگهێشتی دادگا کراوە.

function InitiateAsyncRequestComments(arguments) { closeLoginInColorbox(); //$(‘.bodyFade’).fadeToggle(); var ajaxPanel = $find(‘ctl00_phTwoColumns_phMain_ControlComments1_PanelComments’); ajaxPanel.ajaxRequest(arguments); } $(document).ready(function () { })

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here