مانگی داهاتوو ئاكپارتی كۆنگره‌ی نائاسایی دەبەستێت

0
282

بەپێی هەمواری دەستووری تورکیا سەرۆککۆمار دەتوانێ سەرۆکی پارتی سیاسیش بێ
بەپێی هەمواری دەستووری تورکیا سەرۆککۆمار دەتوانێ سەرۆکی پارتی سیاسیش بێ

رووداو – ئه‌نقه‌ره‌ 

مانگی داهاتوو پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی تورکیا “ئاكپارتی” كۆنگره‌ی نائاسایی خۆی دەبەستێت و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ سه‌رۆكی پارته‌كه‌ ده‌ستنیشان ده‌كاتەوە. 

ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی ئاكپارتی بڕیاریدا، رۆژی 21-5-2017 كۆنگره‌ی نائاسایی خۆی سازبكات، بۆ ئەوەی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا و دامه‌زرێنه‌ری پارته‌کە ببێتەوە سەرۆک.

تاكه‌ كاندید بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئاکپارتی، ئەردۆغانە، ئەوەش دوای ئه‌وه‌ی بینالی یڵدرم، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی گشتی پارتەکە، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئاكپارتی راده‌گه‌یێنێت. 

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 16ی نیسان گشتپرسیی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی 18 مادده‌ی ده‌ستووری توركیا به‌ڕێژه‌ی 51.4% سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و په‌سندكرا، رێگه‌ خۆشكرا بۆ ئه‌ردۆغان ئه‌و مادده‌ ده‌ستوورییه‌ به‌كاربهێنێت كه‌ رێگه‌ی پێده‌درێت هه‌م سه‌رۆككۆمار بێت و له‌ هه‌مان كاتیشدا سه‌رۆكی پارتێكی سیاسی بێت. 

بڕیاره‌ له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ ئه‌ردۆغان، فۆڕمی ئه‌ندامێتی له‌ ئاكپارتی پڕبكاته‌وه‌ و رێكخستنی پارته‌كه‌ش په‌سندی بكات و دواتر كۆنگره‌ سازبكرێت. 

ئەردۆغان لە 2001 تاوەکو 2014 سەرۆکی گشتی ئاکپارتی بوو، بەڵام دوای ئەوەی لە ئابی 2015 راستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە بە سەرۆککۆمار هەڵبژێردرا، بەپێی یاسا پێویست بوو واز لە پۆستی سەرۆکی ئاکپارتی بهێنێت.

داڕشتنەوە: حەکیم داود



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here