مایسترۆ و ماتادۆر دوو سەرکەوتنی گرنگیان بەدەستهێنا

0
28

رۆجێر فێدێرێر، رافایێل نادال
رۆجێر فێدێرێر، رافایێل نادال

رووداو – هەولێر

رۆجێر فێدێرێر، ئەستێرەی تێنسی سویسرا خۆی گەیاندە قۆناخی هەشتی تێنسی ئێندیانا وێلز، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەسەر کەیل ئیدموندی بەریتانی بەدەستهێنا.

لە یارییەکەدا وەک چاوەڕواندەکرا مایسترۆی 37 ساڵ ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و لە ماوەی سێ کاژێر و سێ خولەک یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە، ئەنجامی کۆمەڵەکان 6-1 و 6-4 بوو.

بەبردنەوەی ئەم یارییە فێدێرێر بۆ جاری سێزدەیەم گەیشتە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەکە و لە قۆناخی داهاتووشدا بەرامبەر هوبێرت هورکاچی پۆڵەندی و 22 ساڵ یارییدەکات.

لە یارییەکی دیکەدا، رافایێل نادالی ئیسپانی جێگەی خۆی لە قۆناخی داهاتوو کردەوە، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەسەر فیلیپ کراینۆڤیچی سێربی بەدەستهێنا.

ماتادۆر لە یارییەکەدا بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و لە ماوەی کاژێرێک و 27 خولەکدا یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە.

سەرەتا نادال کۆمەڵەی یەکەمی بە شەش سێ بردەوە، لە کۆمەڵەی دووەمیشدا بە شەش چوار سەرکەوتنی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناخی داهاتوو، لەو قۆناخەشدا نادال بەرامبەر کارین خاشانۆڤی رووسی دەبێتەوە، دوای ئەوەی ئەویشیان بەسەر جۆن ئیسنەر سەرکەوت.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here