[ad_1]

خه‌ندان-
محه‌مه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، دوای 10 زیندانی لە بەندیخانەی ئەوین له ئێران ئه‌مڕۆ ئازادكرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، ئەمڕۆ هەینی محەمەد سدیق کەبوودوەند دامەزرێنەری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان پاش دە ساڵ زیندان لە بەندیخانەی ئەوین بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد كرا.
کەبوودوەند لە لایەن دادگای تارانەوە بە تۆمەتی “دژایەتی ئارامی نەتەوەیی” لە ڕێگای دامەزراندنی و بەرپرسایەتی سازمانی پاڕێزگاری مافی مرۆڤ کوردستان بە دە ساڵ زیندان سزا درا و هه‌روه‌ها بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی ئێران” لە ڕێگای پەیوەندی گرتن بە رێكخراوه جیهانییه‌كانی مافی مرۆڤەوە و پەیوەندی لە گەڵ کۆفی عەنان بەرپرسی ئه‌وکاتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو کاتەدا و گفتوگۆ لە گەڵ ڕاگەیاندنە گشتیەکاندا بە ساڵێک زیندانی سزادرا لە دادگای پێداچوونەوەداو بە گشتی بە ۱۰ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێندرا.
کەبوودوەند لە ماوەی زینداندا چەندین جار مانیلەخواردن گرت.
[ad_2]
سه‌رچاوه