مه‌زارگه‌ی زه‌ینه‌ل به‌گ لە باکووری کوردستان به‌ته‌واوه‌تی ده‌گوازرێته‌وه‌

0
165

شێوه‌ی مناره‌ییه‌ و‌ ته‌مه‌نه‌كه‌ی 650 ساڵه

رووداو – ئێلیه‌

پرۆسەی گواستنەوەی مه‌زارگه‌ی زه‌ینه‌ل به‌گ كه‌ له‌ شێوه‌ی مناره‌یه‌ و مێژووه‌كه‌ی بۆ 650 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌ ناوچه‌ی حه‌سه‌ن كیڤ ده‌ستیپێكرد.

له‌ ناوچه‌ی حه‌سه‌ن كیڤ سه‌ر به‌ پارێزگای ئێلیه‌ له‌ باكووری كوردستان، به‌نداوێكی گه‌وره‌ به‌ناوی “ئیلی سوو” دروست ده‌كرێت و بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كان بپارێزرێن و نه‌كه‌ونه‌ ژێر ئاو، ماوه‌ی دوو ساڵه‌ ئه‌ندازیاره‌كانی توركیا و هۆڵه‌ندا به‌رده‌وام كاریان كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن مه‌زارگه‌ی زه‌ینه‌ل به‌گ كه‌ شێوه‌ی مناره‌ییه‌ و‌ ته‌مه‌نه‌كه‌ی 650 ساڵه‌ وه‌ك خۆی بیگوازنه‌وه‌ بۆ پاركی نیشتمانیی حه‌سه‌ن كیڤ له‌ هه‌مان شار. 

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كاژێر 07:00ی به‌یانی رۆژی هه‌ینی 12ی ئایار له‌ رێگه‌ی جۆره‌ بارهه‌ڵگرێكی تایبه‌ته‌وه،‌ كه‌ 150 تایه‌ی له‌ خۆگرتووه‌ زۆر به‌هێواشی و له‌سه‌رخۆ به‌سه‌ركه‌وتوویی دوای ئه‌وه‌ی توانییان باری بكه‌ن، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌ستیپێكرد. 

خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ بۆ بینینی ئه‌م رووداوه‌، كه‌ یه‌كه‌م جاره‌ له‌توركیا كاری به‌مشێوه‌یه‌ ئه‌نجامبدرێت، له‌ به‌ره‌به‌یانییه‌وه‌ چوونەتە‌ شوێنه‌كه‌.  

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here