مه‌سرور بارزانی: هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر شه‌نگال كتوپڕ بووه‌ .

0
212

[ad_1]

مه‌سرور بارزانی

خه‌ندان-  دانا ته‌یب مه‌نمی 

مه‌سرور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر شه‌نگال “كتوپڕ بووه‌”و داوای هه‌ندێك ڕونكردنه‌وه‌یان كردووه‌ هێشتا هیچ وه‌ڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ماڵپه‌ڕی  نیۆیۆرك تایمز، مه‌سرور بارزانی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی دوێنێی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر چیای‌ شه‌نگال ڕایگه‌یاندووه‌ “ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ كه‌ئه‌وان بۆردوومانی‌ ئه‌و شوێنه‌یان كردووه‌. ئه‌وان زیاتر  ناوچه‌ سنورییه‌كانیان بۆردومانكردووه‌”.

ڕونیشیكردووه‌ته‌وه‌ “ئێمه‌ داوای هه‌ندێك ڕونكردنه‌وه‌مان كردووه‌ هێشتا هیچ وه‌ڵامێكمان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه‌. هیوادارم ئه‌وه‌ له‌لایه‌نی توركیاوه‌ هه‌ڵه‌یه‌ك بووبێت”.

به‌ره‌به‌یانی‌ دوێنێ، فڕۆكه‌كانی‌ توركیا بنكه‌و باره‌گاكانی‌ پێشمه‌رگه‌و یه‌په‌گه‌و یه‌به‌شه‌ یان له‌چیای‌ شه‌نگال و قه‌ره‌چوغ و چوار گوندی‌ سه‌ربه‌ شارۆچكه‌ی‌ دێرك له‌ رۆژئاوای‌ كوردستان بۆردومان كرد و به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ش پێشمه‌رگه‌ و20 شه‌رڤان شه‌هیدبوون.

دوێنێ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند، بۆردومانه‌كه‌ “قابیلی‌ قبوڵ نییه‌”.

كونسوڵی گشتی توركیا له‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ وه‌كاله‌ت به‌ناوی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ دڵگرانیی نیشاندا‌ له‌ بۆردومانی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌شه‌نگال و وتویه‌تی‌ به‌هه‌ڵه‌ بۆردوومانه‌كه‌ روویداوه‌و دووباره‌ نابێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها كونسوڵی گشتی توركیا ئاماده‌یی حكومه‌تی توركیای نیشاندا بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كان له‌ توركیا.

 

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here