مه‌لا عه‌لى كەڵەک بە مەرج ئازادکرا

0
136

مەلا عەلی کەڵەک
مەلا عەلی کەڵەک

رووداو-دهۆك

دواى 10 روژ له‌ زیندانیکردنی لە چاكسازى گەورانی دهۆك ، مه‌لاعه‌لى كەڵه‌ك به‌ كه‌فاله‌ت ئازادكرا  و داوای لێکراوە واز له‌و كارەی‌ بهێنێت.

خزمێكى نزیكى مه‌لاعه‌لى به‌ تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “كاژێر 14:00 باش نیوه‌ڕوى روژى پێنجشەممە 11-5-2017 مه‌لا عه‌لى له‌ چاكسازى گەورانی دهۆك به‌ كه‌فاله‌ك ئازادكرا و بە دوو ئۆتۆمبێلی جۆری لاندکروزەر به‌رو ماڵى خۆى رویشتەوە”.

ئه‌و خزمەى مه‌لا عه‌لى زیاتر باسیكرد و ده‌ڵێت” مه‌لا عه‌لى ئازادكراوه‌، بەڵام داوای لێكراوه‌ ئه‌و كاره‌ نه‌كات و له‌ راگه‌یاندن ده‌رنه‌كه‌وێت”.

خزمەکەی مەلا عەلی كه‌ پێباش نه‌بوو ناوى بڵاو بكرێتەوە چه‌ند زانیارییەکی دیکەی باسكرد و دەڵێت: “پێش دوو روژ له‌ زینداندا داوا له‌ مه‌لا عه‌لى كراوه‌ واز له‌و كارەی ‌بهێنێت، بەڵام هه‌تا ئێستا مه‌لا عه‌لى بڕیاری وازهێنانی نەداوە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌ كه‌فاله‌ك ئازادكرا”.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here