مۆرینیۆ گومان دروست ده‌كات

0
17

خۆزێ مۆرینیۆ
خۆزێ مۆرینیۆ

رووداو ـ هه‌ولێر

رۆژنامه‌نووسێك له‌ مۆرینیۆ ده‌پرسێت “ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ ریال مه‌درید؟”. ئه‌و له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێت “ئێستا نامه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه‌ پورتوگال”.

مۆرینیۆ له‌ كاتێكدا كه‌ بۆ پشووی سه‌ری ساڵ له‌ پورتوگاله‌، له‌ لایه‌ن راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ زۆر باسی ئه‌وه‌ كرا كه‌ چه‌ند یانه‌یه‌ك ده‌یانه‌وێ سپێشه‌ڵ وه‌ن بكه‌نه‌ راهێنه‌ری تیپه‌كانیان، له‌سه‌رووشیانه‌وه‌ بێنفیكای پورتوگالی، ریال مه‌دریدی ئیسپانی و ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی، به‌ڵام مۆرینیۆ له‌ لێدوانێكدا گومانی دروستكرد و به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌یه‌كی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ له‌وانه‌یه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ریال مه‌درید.

خۆزێ مۆرینیۆ، دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه‌دا له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ئه‌نجامی باش به‌ده‌ستبێنێت، له‌لایه‌ن كارگێڕی یانه‌ی شه‌یتانه‌ سووره‌كانه‌وه‌ پۆسته‌كه‌ی لێوه‌رگیرایه‌وه‌.

له‌ پورتوگال رۆژنامه‌نووسێك لێیپرسی، ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ ریال مه‌درید؟ ئه‌ویش گوتی “ئێستا ناگه‌ڕێمه‌وه‌ پورتوگال”، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ نایه‌وێ ببێته‌ راهێنه‌ری بێنفیكا.

ئئینجا پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكرا كه‌ ناوی تۆ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ بێنفیكا و ریال مه‌درید و ئینته‌رمیلان؟ ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا گوتی “من ته‌نیا بۆ به‌سه‌ربردنی پشووه‌كه‌م له‌ پورتوگالم، ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ له‌نده‌ن بۆ به‌سه‌ربردنی ژیانی خۆم”. هه‌روه‌ها گوتیشی “كاتێك یانه‌یه‌كی كۆنت داوات لێده‌كات بگه‌ڕێیته‌وه‌ ئه‌وه‌ كارێكی باشه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ گه‌ڕامه‌وه‌ چێڵسی”.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here