مۆرینیۆ یاریزانێکی ریال مەدریدی کردووەتە ئامانج

0
192

خۆسێ مۆرینیۆ
خۆسێ مۆرینیۆ

رووداو – هەولێر

خۆسێ مۆرینیۆ، بەڕێوەبەری هونەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، رافایێل ڤارانی فەرەنسی و بەرگریکەری یانەی ریال مەدریدی کردووەتە ئامانج.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی رایگەیاندووە، مۆرینیۆ متمانەیەکی تەواوی بە ڤاران هەیە بۆ ئەوەی هێلی بەرگری یانەکەی بەهێزبکات و جێگەی کریس سمۆلینگ و فیل جۆنز بگرێتەوە کە نزیکن لە بەجێهێشتنی یانەکە.

ڤاران لە 2011 لە یانەی لانسی فەرەنسی پەیوەندی بە ریال مەدرید کردووە، کاتێک مۆرینیۆ راهێنەری یانە ئیسپانییەکەبوو.

 

رۆژنامەکە ئاماژەی بەرەتکردنەوەی دەستەوارەیەکی ریال مەدرید بەبڕی 60 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی دیخیا کردووە لەلایەن مانچێستەر و پێی وایە ئەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر داواکردنی ڤاران لەلایەن یانە ئینگلیزییەکە دەبێت.

لەگەڵ ئەوەی ئەلڤارۆ مۆراتا لە پەیوەندیکردن بە میلان نزیکبووەتە، یانەی مانچێستەر یونایتد دەیەوێت ئەو یاریزانەش بباتە ریزەکانی.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here