مۆنتاری رەخنەی توند لە فیفا و یۆفا دەگرێت

0
167

سولی مۆنتاری
سولی مۆنتاری

رووداو-هەولێر

سولی مۆنتاری، یاریزانی یانەی پێسکارا گلەیی لە فیدراسیۆنی  تۆپی پێی جیهان و ئەوروپا  دەکات کە تاوەکو ئێستا نەیان توانیوە بابەتی رەگەز پەرستی ناو یاریگاکان چارەسەر بکەن.

 لە یاری نێوان هەردوو یانەی پێسکارا و کالیاری لەگەڕی 34ی سێریا ئەی هاندەرانی کالیاری هۆتافی رەگەزپەرستییان بەرامبەر مونتاری بەکارهێنا و یاریزانەکەش وەک نارازیبوونێک بەرامبەر ئەو هەڵسوکەوتانە لە یاریگە چووە دەرەوە، ئەم رووداوەش کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.

یاریزانە تەمەن 32 ساڵییەکە بە میدیاکانی راگەیاندووە” رەگەز پەرستی لە هەموو شوێنێک هەیە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە ، من لەو یارییەدا هەستم دەکرد تاوانبارم، بۆیە بە پێویستم زانی لەناویاریگا بچمە دەرەوە و داوا لە هەموو یاریزانەکانی دیکە دەکەم هەمان هەڵوێستیان هەبێت “.

یاریزانەکەی پیسکارا زیاتر گووتی” من گلەییم لە فیفا و یۆفا هەیە، چونکە تاوەکو ئێستا ئەو بابەتەیان  زۆر بە گرنگی وەرنەگرتووە و هیچ چارەسەرێکیان بۆ نەدۆزیوەتەوە ئەگەر بە گرنگی کاری لەسەر بکرێت دڵنیا بن کە ئەمە دووبارە نابێتەوە”.

دوای ئەوەی مۆنتاری یاریگای بەجێهێشت، لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا بۆ یەک یاری راگیرا بەڵام بەهۆی کاردانەوەی ئەو رووداوە  یاریزانانسزای یاریزانەکعە هەڵگیرا.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here