میدیاكانی عێراق: سبەی ڕێگەی كەركووك – هەولێر دەكرێتەوە

0
64

ئەمڕۆ یەكشەممە میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە حكوومەتی بەغدا بڕیاری داوە سبەی لە دیوی كەركووكەوە ڕێگەی نێوان كەركووك و هەولێر دەكرێتەوە. ئەمەش دوای داخستنی ئەو ڕێگەیە دێت لە دوای خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەری رابردووەوە.

میدیاكانی عێراق لە سەرچاوەیەكی شارۆچكەی پردێیان گواستووەتەوە كە سبەی لە دوای زیاتر لە پێنج مانگ لە داخستنی ڕێگەكە، ڕێگەی نێوان كەركووك و هەولێر لە دیوی كەركووكەوە دەكرێتەوە.

ئاماژەشیان بەوە داوە كە هێزە عێراقییەكان ئامادەكاری تەواویان كردووە بۆ ئەوەی سبەی لە مەراسیمێكدا ڕێگەكە بكەنەوە و راشیانگەیاندووە كە هاتوچۆی نێوان كەركووك و هەولێر ئاسایی دەبێتەوە.

 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here