میلان پێش دێربی ریکۆردێکی ئینتەری شکاند

0
10

یاریگه‌ی سانسيرۆ

رووداو ـ هه‌ولێر

یانه‌ی میلانی ئیتالی، ریكۆردێكی مێژوویی تۆماركرد، له‌ رووی فرۆشتنی زۆرترین بلیتی یاری.

ئه‌مشه‌و كاژێر 22:30 به‌ كاتی باشووری كوردستان، له‌ سه‌ر یاریگه‌ی سانسيرۆ، یاری دێربی میلانۆ، كه‌ به‌ “دێربی تووڕه‌یی” ناسراوه‌، له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی میلان و ئینته‌رمیلان له‌ میانی یارییه‌كانی گه‌ڕی 28ی خولی ئیتالیا ئه‌نجام ده‌درێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یانه‌ی میلان، رایگه‌یاند “سەرجەم بلیتەکانی دێربی فرۆشراون و بەرزترین نرخیان لە مێژوودا تۆمارکردووه‌”.

به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، بڕی فرۆشی سەرجەم بلیتەکانی دێربی میلانۆ گەیشتە 5 ملیۆن و 700 هەزار یۆرۆ”. به‌مه‌ش رێكۆردی یاری ئینته‌رمیلان و یوڤێنتوسی شكاند، كه‌ ساڵی رابردوو له‌ یاریگه‌ی سانیرۆ ئه‌نجامدراو ئه‌وكات راگه‌یێنرا “بۆ یارییه‌كه‌ی نێوان ئینتەرمیلان و یوڤێ بای 5.2 ملیۆن یۆرۆ بلیتی سانسیرۆ فرۆشراوه‌، كه‌ زۆرترین بوو له‌ مێژووی خولی ئیتالیادا.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here