مێرمنداڵێکی سووری بە بەهرەکانی سەرنجی جیهانی راکێشاوە

0
196

عەلی خەریکە دەبێتە یاریزانێکی پرۆفیشناڵی خلیسکانی سەر ئاو

رووداو – هەولێر

لە کەمپێکی پەنابەران لە لوبنان، مێرمنداڵێکی سووری بەناوی عەلی قاسم، عاشقی یاری خلیسکانێی سەر ئاو بووە، بووەتە کەسێکی لێهاتوو لەو یاریە و، دەڵێ هەرکاتێک دۆخی سووریا ئاسایی بووەوە، “قوتابخانەیەکی تایبەت بە یاری خلیسکانێی سەر ئاو لە سووریا دەکەمەوە”.

عەلی قاسم بەهۆی تێکچوونی دۆخی سووریاوە ئاوارەی لوبنان بووە، بەڵام ژیان لە کەمپ وای نەکردووە دەستبەرداری ژیان بێت، بەڵکو خەریکە دەبێتە یاریزانێکی پرۆفیشناڵی خلیسکانی سەر ئاو.

عەلی قاسم  سەبارەت بە یەکەم رۆژی تاقیکردنەوە خلیسکانی سەرئاو دەڵێ “شەپۆلەکان زۆر گەورەبوون، هەر کە هاتمە نێو دۆخەکە. عەلی و ئەحمەد بانگی منیان کرد. پرسیاریان کرد ئایا لە خنکان دەترسم. منیش گوتم نەخێر، دەمەوێ تاقیبکەمەوە”.

عەلی خەڵکی حەلەبە و تەمەنی 14 ساڵ بوو کاتێک لە کەناراوەکانی لوبنان بۆ یەکەمجار بە دەریا ئاشنابوو، عەلی دەڵێ “هەر کە یاری خلیسکانێ دەکەم، هەموو شتێک لەبیردەکەم. ئەگەر خەمێکیش لە مێشکمدا هەبێت، کە چوومە نێو ئاو هەموو شتێکم بیردەچێت”.

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار
 
  



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here