مێرکڵ بە توندی هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر عەفرین شەرمەزار دەکات

0
117

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ بە توندی ڕەخنەی لە هێرشە سەربازییەکەی تورکیا گرت بۆ سەر شاری عەفرین و هەروەها سەرکۆنەی هێرشە بەردەوامەکانی حکومەتی سوریاشی کرد لە ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی نزیک دیمەشق.

لە لێدوانێکیدا لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەران ” بۆندستاگ” مێرکڵ وتی حکومەتی ئەڵمانیا سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکانی حکومەتی سوریا دەکات بۆ سەر غوتەی ڕۆژهەڵات. مێرکڵ ئاماژەی بەو هێزانە دەدا کە سەر بە حکومەتی سوریان و لۆمەی ڕوسیاشی کرد بەوەی کە تەنها وەستاوە و سەیر دەکات.

دواتر مێرکڵ باسی لە شەڕەکەی عەفرین کرد و وتی ڕەفتارەکانی تورکیا جێی قبوڵ کردن نین سەرەڕای ئەوەی بەرژەوەندیی ئاسایشیی تورکیا لە ئارادایە. مێرکڵ وتی بە توندی ئەوەش شەرمەزار دەکەم.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here