مێسى كلاسیكۆى بۆ بارسێلۆنا برده‌وه‌

0
319

 مێسى
مێسى

رووداو -سلێمانى 

كلاسیكۆى زه‌وى له‌ خولى یانه‌كانى ئیسپانیا  له‌ نێوان ریال مه‌دریدو بارسێلۆنا به‌ سه‌ركه‌وتنى بارسێلۆنا كۆتایهات .

یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگه‌ى سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌رێوه‌چوو  له‌ سه‌ره‌تادا له‌ خوله‌كى 28 كاسمیرۆ به‌ گۆڵێك ریالى پێشخست .

به‌ڵام له‌ خوله‌كى 33 لیۆنێل مێسى گۆڵى یه‌كسانى بۆ بارسێلۆنا تۆماركرده‌وه‌و یارییه‌كه‌ش له‌ گێمى یه‌كه‌م به‌ گۆلێكى یه‌كسان بۆ هه‌ردوولا كۆتایهات .

له‌ گێمى دووه‌م یارییه‌كه‌ به‌هێزتر بوو، راكتیچ توانى به‌ شوتێكى به‌هێز گۆڵى پێشكه‌وتن بۆ بارسێلۆنا تۆماربكات،به‌ڵام خوله‌كه‌كانى كۆتایى خامیس جارێكى ریالى یه‌كسان كرده‌وه‌ به‌ڵام مێسى نه‌یهێشت بارسا ده‌ستبه‌تاڵ برواته‌ ده‌ره‌وه‌و له‌ خوله‌كى زیادكراو توانى گۆڵى سه‌ركه‌وتن تۆماربكات و 3-2 یارییه‌كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى بارسا كۆتایهات .

به‌و ئه‌نجامه‌ش كۆى خاڵه‌كانى هه‌ردوولا بووه‌ 75 خاڵ به‌ڵام ریال مه‌درید یارییه‌ك كه‌مترى هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here