مێسی دەچێتە مەدرید

0
17

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتین

رووداو – هەولێر

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا دەچێتە مەدرید، لە شوێنی مەشق و راهێنانەکانی یانەی ریال مەدرید لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین خۆی بۆ دوو یاریی دۆستانە ئامادەدەکات.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی رایگەیاندووە، مێسی لە دووشەممەی داهاتووەوە لە ماوەی 4 رۆژدا 5 جار لە شاری وەرزشی ڤالدێبێباس کە تایبەتە بە ریال مەدرید، لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین مەشق و راهێنان دەکات بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ یارییەکەی بەرامبەر ڤێنزوێلا، کە رۆژی هەینی داهاتوو لە واندا میترۆ پۆلیتانۆ دەکرێت.

ئەمە جاری یەکەم نییە مێسی لە شوێنی مەشقەکانی ریال مەدرید راهێنان دەکات، پێشتر بۆ یاریی بەرامبەر ئیسپانیاش کە ساڵی رابردوو ئەنجامدرا لە ڤالدێبێباس مەشق و راهێنانی ئەنجامداوە.

دەرکەوتنی مێسی لە یارییەکەی بەرامبەر ڤێنزوێلا بەدرێسی ئەرجەنتین، یەکەمجار دەبێت دوای ماڵئاواییکردنی ئەرجەنتین لە مۆندیالی 2018ـی رووسیا، لەسەر دەستی هەڵبژاردەی فەرەنسا کە نازناوەکەشی بردەوە.

ئەرجەنتین خۆی بۆ کۆپا ئەمێریکای 2019 ئامادەدەکات و رۆژی 26ـی ئەم مانگەش یارییەکی دیکەی دۆستانە بەرامبەر مەغریب ئەنجامدەدات.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here