مێسی كێشه‌ بۆ هانده‌رانی ریال دروست ده‌كات

0
354

مێسی له‌ كاتی تۆماركردنی گۆڵی بردنه‌وه‌ی كلاسیكۆ
مێسی له‌ كاتی تۆماركردنی گۆڵی بردنه‌وه‌ی كلاسیكۆ

یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، سه‌دان له‌ هانده‌رانی خۆی سزادا به‌هۆی ئه‌و گۆڵه‌ی كه‌ لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ دوا خوله‌كی زیادكراوی یاری كلاسیكۆدا له‌ تۆڕی ریال مه‌درید تۆماركرد.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌وكاته‌ی مێسی گۆڵه‌كه‌ی تۆماركردووه‌، كامێراكانی ناو یاریگه‌ ده‌ریانخستووه‌ كه‌ له‌ شوێنه‌كانی تایبه‌ت به‌ هانده‌رانی ریال مه‌درید، چه‌ندین له‌ هانده‌ران چه‌پڵه‌ بۆ مێسی لێده‌ده‌ن. بۆیه‌ فلۆره‌نتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید فه‌رمانی ده‌ركردووه‌ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و رووداوه‌ بكرێت.

به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌، دوای به‌دواداچوونه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و هانده‌رانه‌ی چه‌پڵه‌یان بۆ مێسی لێداوه‌ هانده‌رانی بارسێلۆنان و له‌ بازاڕی ره‌ش بلیتی یاریگه‌یان له‌ هانده‌رانی ریال مه‌درید كڕیوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش كارێكی ره‌تكراوه‌یه‌و وه‌ك ناپاكیكردن له‌ یانه‌كه‌یان سه‌یر ده‌كرێت.

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێن “به‌و هۆكاره‌وه‌ یانه‌ی ریال مه‌درید مافی ئه‌ندامیه‌تی له‌ 357 هانده‌ری خۆی وه‌رگرتووه‌و چیدی بلیتی یاریگه‌یان پێنادرێت”.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here