"مێسی مه‌سیحه‌"

0
423

تابلۆی مێسی
تابلۆی مێسی

رووداو – هەولێر

هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كاری ئیسپانیا تابلۆیه‌كی له‌سه‌ر شه‌قام به‌ ناوی “گرافیتی” دروستكردووه‌ و تێیدا مێسی وه‌كو مه‌سیح وێنا كردووه‌ و له‌ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی شاری بارسێلۆنا دایناوه‌.

“تی فی بۆی” ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ ئیسپانییه‌یه،‌ كه‌ تابلۆكه‌ی نه‌خشاندووه‌ و سه‌رنجی جه‌ماوه‌ر و سه‌ردانیكه‌رانی شاری بارسێلۆنای راكێشاوه‌.

 له‌ تابلۆكه‌دا، كه‌ وه‌كو دیواربه‌ندێكه‌، دوو وێنه‌ی له‌خۆگرتووه‌، یه‌كێكیان مێسی وه‌كو حه‌زره‌تی مه‌سیح وێنا كراوه‌ و له‌وی دیكه‌شدا مێسی هه‌وڵدەدات رۆناڵدۆ ماچ بكات.

مێسی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ دوو گۆڵی له‌ یاریی كلاسیكۆدا تۆماركرد و تیپه‌كه‌ی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن برد.

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی تابلۆكه‌ی كێشاوه‌، پێیوایه‌ ناوی مێسی له‌ ناوی مه‌سیحه‌وه‌ نزیكه‌، جگه‌ له‌وه‌ش پێیوایه‌ مێسی هه‌میشه‌ فریاده‌ڕه‌سی بارسێلۆنایه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ سیفاته‌كانی مه‌سیح، كه‌ وه‌كو فریاده‌ڕه‌سێك بووه‌.

 

 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here