مێسی مێسییه‌كه‌ی ئێران داوه‌ت ده‌كات

0
248

مێسییه‌كه‌ی ئێران
مێسییه‌كه‌ی ئێران

ره‌زا برستش، كه‌ به‌ مێسی ئێران ناسراوه‌، به‌هۆی ئه‌و لێكچوونه‌ زۆره‌ی له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی هه‌یه‌، ئاشكرایكرد “مێسی داوه‌تی كردووم بۆ ئه‌وه‌ی چاومان به‌یه‌كدی بكه‌وێت”.

ره‌زا، به‌ ئاژانسی فارسی ئێرانی راگه‌یاند داوه‌تی مێسیم قبوڵ كردووه‌ كه‌ دوایكردووه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ شاری بارسێلۆنا پێشوازیم لێبكات “من له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌فه‌ر ده‌كه‌م و له‌ شاری بارسێلۆنا چاوم به‌ مێسی ده‌كه‌وێت”.

ئه‌م داواكارییه‌ی مێسی له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی ره‌زا به‌ درێسی ژماره‌ 10ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرایه‌وه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر به‌ مێسی ده‌چوو، له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا سه‌رنجه‌كانی بۆ خۆی راكێشا.

پێشتریش رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی، رایگه‌یاندبوو “دوور نییه‌ مێسی داوای بینینی مێسییه‌كه‌ی ئێران بكات”.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here