مەراسیمی نەورۆز لە گردی مامەیارە ئەنجامدەدرێت 4 .

0
11

خەندان-

قائیمقامى سلێمانى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى باڵاى ڤیستیڤاڵى نه‌ورۆزى سلێمانى كۆبوه‌وه‌ و رایگەیاند، مەراسیمی نەورۆزی ئەمساڵ لە گردی مامەیارە بەڕێوەدەچێت.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ شوێن و چۆنێتى چالاكییه‌كان كرا، كه‌ بڕیاره‌ له‌ دوانیوه‌ڕۆى رۆژى 20-3 له‌ گردى مامه‌یاره‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

هونه‌رمه‌ند جه‌زاى ساز- ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى ڤیستیڤاڵى نه‌ورۆز رایگه‌یاند، گفتوگۆ له‌سه‌ر چالاكییه‌ كلتورییه‌كان كرا، كه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كى دیاریكراودا له‌ گردى مامه‌یاره‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا جلوبه‌رگى كوردى به‌ گۆرانى مۆسیقاى كوردییه‌وه‌ نمایش ده‌كرێت و ته‌مسیلى كه‌سایه‌تییه‌ دیاره‌كانى كوردستانیش ده‌كرێت و سرود و مارشى نه‌ته‌وایه‌تى لێده‌درێت.

ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى ڤیستیڤاڵى نه‌ورۆز وتیشى، “له‌ هیچ ناوچه‌یه‌كى دیکەی سلێمانى به‌تایبه‌ت له‌ شه‌قامى سالم چالاكى ئه‌نجام ناده‌ین و ته‌واوى چالاكییه‌كانمان له‌ گردى مامه‌یاره‌ ده‌بێت”.



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here