مەسروور بارزانی: یەپەگە رێگری لە گەڕانەوەی 300 هەزار ئاوارە دەکات

0
286

مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان

رووداو – واشنتن

راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێ، 300 هەزار ئاوارەی رۆژئاوای کوردستان لە باشوورن و یەپەگە رێگری لە گەڕانەوەیان دەکات. دەشڵێت: “خوازیاری ئاشتین و بەهیچ شێوەیەک دانوستاندن لەگەڵ پەیەدە و یەپەگە رەتناکەینەوە”.

مەسروور بارزانی کە ئێستا بەسەرۆکایەتی شاندێک لە ئەمریکایە، لەکاتی پێشکەشکردنی سیمینارێک لە واشنتن ئاماژەی بە دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق کرد و رایگەیاند: “هەرچەندە  لە کۆتاییهاتنی شەڕی داعش نزیکین، ئەو شەڕەی کە بەرۆکی هەرێمی کوردستان و عێراقی گرت، بەڵام پێمانوانییە شکستی سەربازی داعش مانای کۆتاییهاتنی داعش بێت، چونکە دوای داعش رێکخراوی دیکەی تووندئاژۆ دروستدەبن و درێژە بە بیری تووندڕەوی دەدەن، بۆیە پێمانوایە شەڕی داهاتوو لەڕێگەی سەربازییەوە ئەنجام نادرێت، بەڵکو شەڕی هەواڵگرییە”.

پرسی ئەنجامدانی گشتپرسی تەوەرێکی قسەکانی مەسروور بارزانی بوو و گوتی: “ئێمە وەک هەرێمی کوردستان روانگە و نەخشەڕێگامان هەیە، خوازیارین ئەم نەخشەڕێگایە لەگەڵ عێراق و وڵاتانی دراوسێ تاوتوێبکەین، بۆئەوەی چارەسەرێکی ئاشتییانە بێنینەکایەوە، لەبری ئەوەی لەجیاتی خەڵکەکەمان بڕیاربدەین، دەبێت بزانین ئەوان چییان دەوێت”.

هەروەها گوتیشی “بۆیە بڕیارمان داوە ریفراندۆم ئەنجام بدەین و خەڵک بڵێت دەیانەوێت داهاتوویان لەگەڵ بەغدا چۆنبێت، کە ئەنجامی ریفراندۆمەکەمان زانی،  لەگەڵ بە‌غدا دەست بە دانوستاندن دەکەین، ئەوەشی دەیکەین دۆخەکە ئاڵۆز ناکات، بەڵكو چارەسەرە”. جەختیشیکردەوە کە پارتە سیاسییەکانی باشووری کوردستان پاڵپشتی گشتپرسین و لە گفتوگۆی بەردەوامدان لەگەڵ هەموویان بۆ رێککەوتن.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here