مەسیحییەکان داوای ناوچەی ئارام و پارێزگاریی نێودەوڵەتی بۆ دەشتی نەینەوا دەکەن

0
242

سەرۆکی کەنیسەکان لە موسڵ و دەشتی نەینەوا داوای گەرەنتی مافی گەلە رەسەنەکان دەکەن. فۆتۆ: AFP
سەرۆکی کەنیسەکان لە موسڵ و دەشتی نەینەوا داوای گەرەنتی مافی گەلە رەسەنەکان دەکەن. فۆتۆ: AFP

رووداو- هەولێر

سەرۆکی کەنیسەکان لە موسڵ و دەشتی نەینەوا، لەبارەی تایبەتمەندییەتی و بوونی مەسیحییەکان و داواکارییەکانیان، لە راگەیێندراوێکی هەشت خاڵیدا داوای ناوچەی ئارام لە دەشتی نەینەوا و پارێزگاریکردنی نێودەوڵەتی دەکەن.

لە راگەیێندراوە هاوبەشەکەیاندا کە وێنەیەکی بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) نێردراوە،  سەرۆکی کەنیسەکان لە موسڵ و دەشتی نەینەوا داواکارییەکانیان لەو 8  خاڵەدا چڕکردوونەتەوە:

1 – گەرەنتی ئاسایش و پاراستنی شارۆچکە مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا (ناوچەی ئارام) و چاودێری نێودەوڵەتی (نەتەوە یەکگرتووەکان)، دیاریکردن و دوورخستنەوەیان لە بازنەی ململانێ و ناکۆکییەکان.

2 – ماف بدرێتە پێکهاتەی مەسیحی لە ناوچە مێژووییەکانیان (دەشتی نەینەوا)، کە شێوەی کارگێڕی خۆی ( خۆبەڕێوەبردن یاخود پارێزگا) دیاری بکات لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکە، ئەمەش بەپێی دەستوور و یاسا و، لەسەر بنەمای سەرژمێری ساڵی 1957دا، بەو پێیەی وردترە و پێشتپێبەستراوە لە تۆمارەکانی دەوڵەتەی عێراقدا، بەتایبەتی لەو کاتەدا، ئەو ناوچەیە خاڵییە لە گۆڕانکاری دیموگرافی و کۆچپێکردنی بەزۆرەملێ، لەگەڵ گەرەنتی یەکێتی خاکی دەشتی نەینەوا و دابەشنەکردنی.  

3 – دەرکردنی یاسای (مافی گەلە رەسەنەکان)، کە گەرەنتی مافی گەلە رەسەنەکان بکات و پارێزگاری لە بوونیان بکات لە عێراقدا، لەوانە گەلی کلدان، ئاشووری و سریانی، کە گەلی رەسەنی ئەو وڵاتەن، ئەمەش بە پشتبەستن بە دەستوور و بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکان.

4 – بەرپرسیارییەتی ئیداری و ئەمنیی شارۆچکە مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا بە رۆڵەکانی پێکهاتەی مەسیحی بدرێت.

5 – دووبارە ئاوەدانکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان و لابردنی سەرجەم مین و ماددە تەقەمەنییەکان لە ناوچەکەدا و بەخێرایی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان.

6 – قەرەبووکردنەوەی ماددیی رۆڵەکانی گەلەکەمان بەهۆی ئەو زیانە زۆرەی بەریانکەتووە لە کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانیان لەلایەن داعش و ، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی رزگارکردنی ناوچەکانیان.

7 – پارێزگاریکردن لە تایبەتمەندی ناوچە مەسیحییەکان و لابردنی هەموو شێوە گۆڕانکارییەکی دیمۆگرافی و ئەو سەرپێچییانەی لەپێش و لەدوای ساڵی 2003 ئەنجامدراون.

8 – دەرکردنی یاسایەک، گەرەنتی ماف و ئازادییەکانی سەرجەم رۆڵەکانی گەلی عێراقی بکات، لەنێویاندا پێکهاتەی مەسیحی بەپێی دەستوور و، هەڵوەشانەوەی بڕگەی دووەم لە مادەی 26ی یاسای کارتی نیشتمانی، بەهۆی سەرپێچیی دەستوورە.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here