مەلا بەختیار رەخنە لە دۆخی سیاسی رۆژئاوای كوردستان دەگرێت

0
156

مەلا بەختیار
مەلا بەختیار

رووداو- سلێمانی

مەلا بەختیار لەگەڵ هاوسەرۆكی ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات كۆبووەوە و، ئاماژە بە كێشە سیاسییەكانی رۆژئاوای كوردستان دەكات و دەڵێت “یەكێتی رەخنەی هەیە، دوو ساڵە كێشەكان چارەسەر نەكراون”.

رۆژی دووشەممە 24-4-2017 مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ریاز درار، هاوسەرۆكی ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات كۆبووەوە.

لەبارەی ئایندەی رۆژئاوای كوردستان لە گۆڕانكارییەكانی سووریادا، مەلا بەختیار رایگەیاند” پێویستە رۆژئاڤای كوردستان ناكۆكییە سیاسییەكان وەلابنێ و بەلەبەرچاوگرتنی مەترسییەكان و ئەگەر و پێشهاتە چاوەڕواننەكراوەكان، چارەسەری كێشەكان بكات، چونكە لەسیاسەتدا، زۆرجار ئەگەرە چاوەڕواننەكراوەكان زۆرترن، لە چاوەڕوانكراوەكان”.

مەلا بەختیار گوتیشی “یەكێتی هەم پشتیوانی لە ئەزموونی رۆژئاڤا دەكات و هەم رەخنەشی لێدەگرێت. بەداخەوە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هەڵەی گەورەی ئەنجامدا. سەرەڕای ئەو دۆخە نالەبارەی دەگوزەرێ و مەترسییەكان گەورە دەبن، هێشتا نەیتوانیوە كێشە و ناكۆكییە سیاسییەكانی چارەسەر بكات”.

بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی گوتارەكەی لە كۆنگرەی پەیەدەی بە بیری هاوسەرۆكی ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات هێناوەتەوە و رایگەیاندووە “یەكێتی دوو ساڵ لەمەوبەر لەو كۆنگرەیەدا بەڕوونی پێویستی چارەسەركردنی كۆی ناكۆكییە سیاسییەكانی تەئكیدكردووەتەوە، بەڵام بەداخەوە، لەوكاتەوە بۆ ئێستا و لە هەر قۆناخێكدا كێشەكان نەك چارەسەر نەكراون، بەڵكو قوڵكراونەتەوە”.

مەلا بەختیار ئەوەی روونكردووەتەوە “هەڵەیەكەی كوشندەیە باوەڕمان وابێ، بەئایدۆلۆژییەت دەتوانین ئامانجە سیاسییەكانمان بەدیدەهێنین. چونكە سەردەمی ئایدۆلۆژییەت لەمێژوودا كۆتایی هاتووە، بەڵكو ئێستا نەرمی لەسیاسەتدا حوكم دەكات”.

بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاماژەی بەڕووی شاراوەی سیاسەت و بەرژەوەندی هەندێك لەوڵاتانی زلهێزی نێودەوڵەتی كردووە، سەبارەت بە ئاییندەی سووریا و رۆژئاوای كوردستان و بە شاندەكەی راگەیاندووە “پێویستە مەترسییەكان لەبەرچاوبگرین و لەبری سەرقاڵبوون بەكێشەكانەوە، ئامادەیی رووبەڕووبونەوەی ئەگەرەكان بن”.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here