مەلا عەلی کەڵەک بە کەفالەت ئازاد دەکرێت

0
247

مەلا عەلی کەڵەک

رووداو – دهۆک

دوای 10 رۆژ لە دەستگیرکردن و مانەوەی لە زیندان، ئەمڕۆ مەلا عەلی کەڵەک بە کەفالەت ئازاد دەکرێت.

پەیامنێری رووداو لە دهۆک رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ (11-5-2017) مەلا عەلی کەڵەک، کە خۆی وەک شارەزا و پزیشکێکی “پزیشکی نەبەوی” دەناسێنێت، ئازاد دەکرێت.

شەوی 2-5-2017 هێزێکی پۆلیس مەلا عەلی کەڵەک-یان دەستگیر کرد.

مەلا عەلی كەڵەك، خۆی دەڵێ (پسپۆڕە لەبواری پزیشكی نەبەوی) و هەر ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی، شوێنێك بەناوی نەخۆشخانە لە ناحیەی كەڵەك بكاتەوە ‌و رۆژانەش چەندین نەخۆش بۆ چارەسەری جۆراوجۆر سەردانی دەكەن. 

لە چەند مانگی رابردوودا بۆ دابەزاندنی کێش،  مەلا عەلی داوای لە خەڵک کرد کلینێکس بخۆن، دوا بەدوای ئەوەش ژنێک بەهۆی خواردنی کلینێکس گەیێندرایە نەخۆشخانە، کە وەک خۆی گوتبووی نزیکەی هەزار و پارچە کلینێکسی خواردووە.

تاوەکو ئێستا چەند جارێک مەلا عەلی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی سکاڵای لەسەر تۆمار کراوە. دەستگیردکرنەکەشی هەر لەسەر سکاڵای ئەو وەزارەتە بووە. 

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here