مەکتەبی سیاسی یەکێتی چەند بڕیارێک دەردەکات

0
182

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وێنە؛ pukmedia
کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وێنە؛ pukmedia

رووداو- هەولێر

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، رۆژی پێنجشەممە 25-5-2017 کۆبووەوە و لەدوای کۆبوونەوەکە چەند بڕیارێکیان دەرکرد.

دەقی راگەیێندراوەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

  ئێوارەی ئەمرۆ (25/5/2017)، بەسەرپەرشتی هەڤاڵ كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی كۆبونەوەی ئاسایی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەدەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی كاك نەوشیروان مستەفا ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی‌و رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەستی پێكرد.

 لەكۆبونەوەكەدا، هەلومەرجی كوردستان و عێراق، یادی (42) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی تاوتوێ‌ كرا، سەرەنجام:  

1. بڕیاردرا یادی (42) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی بەمشێوەیە بكرێتەوە:

أ/ بەهۆی كۆچی دوایی بەرێز )نەوشیروان مستەفا(ەوە تەنها لەكەناڵەكانی راگەیاندنەوە، یادێكی سیاسی دەكرێتەوەو رۆڵی مێژوویی یەكێتی لەقۆناغە جیاجیاكاندا دەخرێتەروو. بەیاننامەی مەكتەبی سیاسیش بۆ یادەكە بڵاودەكرێتەوەو دروشمەكانی یادەكەش پەخش دەكرێ‌.

ب/ مەڵبەندەكان بەپێی سروشتی ناوچەكانیان، سەرپشك دەكرێن لە رێكخستنی مەراسیمی پێشوازی لەمیوانەكان‌و بەسەركردنەوەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و مۆنۆمێنتی ئەنفالكراوەكان‌و هێزەكانی پێشمەرگە لەبەرەكانی شەڕی تێكشكاندنی تیرۆر.

2. مەكتەبی سیاسی، ئیدانەی تەقینەوەكەی رۆژی (23/5/2017) شاری مانجستەری بریتانیای كرد، كە بەهۆیەوە (25) گیانیان لەدەستدا و (60) كەسی تریش برینداربوون.

3. سەرەتای هەفتەی داهاتوو، مەكتەبی سیاسی كۆدەبێتەوەو رۆژی كۆبونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی سەركردایەتیش، لەهەمان هەفتەدا دیاری دەكرێ‌.

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
25/5/2017 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here