نادال و سیم گەیشتنە فایناڵ

0
252

رافایل نادال
رافایل نادال

رووداو – هەولێر

هەریەکە لە دۆمەنیک سیمی نەمسایی و رافایل نادالی ئیسپانی گەیشتنە یاری کۆتایی تێنسی بارسێلۆنا.

لە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا دۆمەنیک سیم رووبەڕووی ئاندی مورای بەریتانی و پێشەنگی تێنسزانانی جیهان بووەوە و یارییەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لێبردەوە.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا سیم بە ئەنجامی شەش دوو براوە بوو، بەڵام لە کۆمەڵەی دووەمدا مورای گەڕایەوە و ئەم کۆمەڵەی بە ئەنجامی شەش سێ بردەوە، لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەشدا سیم بە ئەنجامی شەش چوار بردنەوەی بەدەستهێنا و لەسەر حسابی پێشەنگی تێنسزانان گەیشتە فایناڵی پاڵەوانێتییەکە.

لە یارییەکی دیکەشدا رافایل نادالی ئیسپانی رووبەڕووی هۆراسیۆ زیبالۆسی ئەرجەنتینی بووەوە و یارییەکەی بە ئاسانی و بە دووکۆمەڵەی بێبەرامبە لێبردەوە.

ئەنجامی هەردوو کۆمەڵەکەش شەش سێ و شەش چوار بوون، لە فایناڵی پاڵەوانێتییەکەشدا نادال رووبەڕووی دۆمەنیک دەبێتەوە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here