ناسنامەی ئەو پێشمەرگانەی بەهۆی بۆردوومانەکەی چیای شنگال گیانیان لەدەستدا

0
150

لیوا هەکار ئامێدی، فەرماندەی فەرماندەیی لیوای تایبەتی دووی پێشمەرگە

رووداو – دهۆک

بەهۆی بۆردوومانکردنی بارەگایەکی هێزی پێشمەرگە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە چیای شنگال، پێنج پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا و حەوتیش برینداربوون. رەوشی شەش لە بریندارەکان تاڕادەیەک جێگیرە، بەڵام یەکێکیان ژیانی لە مەترسیدایە.

فڕۆکەکانی تورکیا مەبەستیان بۆردوومانکردنی بنکە و بارەگاکانی هێزەکانی سەر بە پەکەکە بوو لەسەر چیای شنگال، بەڵام بارەگایەکی پێشـمەرگەش بەرکەوت. خدر ساڵح، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاوەدانکردنەوەی شنگال کە لەلایەن پەکەکەوە دامەزراوە، لەبارەی زیانەکانیان بە رووداوی راگەیاند کە پێنج شەڕڤانیان بریندارن.  هاوکات مەزڵوم شەنگالی، فەرماندەی یەبەشە پشتڕاستی کردەوە کە شەڕڤانێکیان گیانی لەدەستداوە.

فڕۆکەکانی تورکیا مەبەستیان بۆردوومانکردنی بنکە و بارەگاکانی یەبەشە و هەپەگەی سەر بە پەکەکە بوو لەسەر چیای شنگال، بەڵام بارەگایەکی پێشـمەرگەش بەرکەوت. خدر ساڵح، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاوەدانکردنەوەی شنگال کە لەلایەن پەکەکەوە دامەزراوە، لەبارەی زیانەکانیان بە رووداوی راگەیاند کە پێنج شەڕڤانیان بریندارن.  هاوکات مەزڵوم شنگالی، فەرماندەی یەبەشە پشتڕاستی کردەوە کە شەڕڤانێکیان گیانی لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکانی رووداو پێش بۆردوومانەکە شەڕڤانانی سەر بە پەکەکە زانیارییان هەبووە و شوێنەکەیان چۆڵکردووە. لەوبارەوە خدر ساڵح گوتی راستە بارەگاکان چۆڵکراون، بەڵام بەزووترین کات دەگەڕێینەوە”.

لیوا هەکار ئامێدی، فەرماندەی فەرماندەیی لیوای تایبەتی دووی پێشمەرگە، کە ئەو بارەگایەی بۆردوومانکراوە سەر بە ئەوانە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، پێشتر هیچ زانیارییەکیان لەبارەی هێرشەکە پێنەدراوە و ئاگایان لێنەبووە.

هەکار ئامێدی باسی رووداوەکەی کرد و گوتی “کاژێر 02:10 خولەک چەند شوێنێک لە چیای شنگال بۆردوومانکران، بنکەکەی ئێمە لە نزیک تاوەری ئاسیا سێڵ بوو، ئەویش بۆردوومانکرا و ئەو قوربانییانەی لێکەوتەوە، تەنها ئەو بنکەیەی پێشمەرگەش بۆردوومانکرا”.

بەپێی گوتەی شایەتحاڵان بە 20 مووشەک چیای شنگال بۆردوومانکراوە و مووشەکی بیستەمیان بارەگاکەی پێشمەرگەی پێکاوە، لەبارەی هۆکارەکەیشی هەکار ئامێدی رایگەیاند، بارەگاکەی ئەوان و بارەگایەکی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) لە نزیک یەک بوونە، بۆیە بۆردوومانکراوە.

ناسنامەی قوربانییەکان:

– ئیدریس عەبدوڵڵا، پێشمەرگە، خەڵکی ئامێدی.
– ئیسماعیل سەعید باپیر، پێشمەرگە، خەڵکی ئامێدی.
– مستەفا رەسوڵ حەمۆ، پێشمەرگە، خەڵکی ئامێدی.
– بەهجەت محەمەد سەعید، کارمەندی ئاسایش، خەڵکی شنگال، موسڵمان.
– هەژار ئەکرەم، کارمەندی پەیوەندییەکان، خەڵکی دەڤەری بەرواری باڵا لە دهۆک.

جگە لە باشووری کوردستان، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ژمارەیەک بنکە و بارەگای یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) یان لە شاری دێرکی رۆژئاوای کوردستانیش بۆردوومانکرد، میدیاکانی پەکەکەش دەڵێن “بەهۆی بۆردوومانەکە 18 شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە”.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here