ناوی بەربژێرەکانی هەدەپە لە 41 شار و شارۆچکە راگەیێندرا

0
47

هێشتا حەوت پارتە هاوپەیمانەکەی هەدەپە بەربژێریان بۆ دیارینەکراوە

رووداو – هەولێر

هەدەپە ناوی بەربژێرەکانی بۆ سەرۆکایەتی 41 شار و شارەوانی باکووری کوردستان راگەیاند، بەڵام هیچ یەک لە  بەربژیری ئەو شارانە سەر بەو حەوت پارتە نین کە لەگەڵ هەدەپە هاوپەیمانێتیان پێکهێناوە. 

بەرپرسانی هەدەپە جەخت لەوە دەکەنەوە، لە 12 شارەوانی کەسانی سەر بە پارتە کوردستانییەکان بەربژێر دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا ناوی ئەو شارانەیان رانەگەیێندراوە. 

رۆژی چوارشەممەی رابردوو لە ئامەد، هەدەپە بە دروشمی ” وڵات چاوەڕێ ئێمەیە” هاوپەیمانێتی لەگەڵ حەوت پارتی باکووری کوردستان بۆ هەڵبژاردنە خۆجێیەکان راگەیاند. هاوپەیمانێتییەکە بەشێوەی خاڵ راگەیێندرا. پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە هیوای خواست ئەو هاوپەیمانێتییە تەنیا بە هەڵبژاردنی شارەوانییەوە سنووردار نەبێت.

هەدەپە تاوەکو ئێستا بەربژێری بۆ 41 شار و شارۆچکە راگەیاندووە، کە ئەم سنوورانە دەگرێتەوە:

-وان و 7 شارۆچکەی سنوورەکە
-مێردین و 4 شارۆچکەی سنوورەکە
-قارس 
-مووش و 3 شارۆچکەی سنوورەکە
-ئێلیهـ 
-بەدلیس و 1 شارۆچکەی سنوورەکە
-جۆلەمێرگ و 4 شارۆچکەی سنوورەکە
-ئاگری و 2 شارۆچکەی سنوورەکە
-مەڵەتی و 1 شارۆچکەی سنوورەکە
-شرناخ و 5 شارۆچکەی سنوورەکە
-ئامەد و 7 شارۆچکەی سنوورەکە
-چەولیک و 1 شارۆچکەی سنوورەکە
-ئەرزینجان و 1 شارۆچکەی سنوورەکە

هیچ یەک لەو بەربژێرانە لەو 7 پارتەدا نین کە هاوپەیمانییان لەگەڵ هەدەپە واژۆکردووە. هەرچەندە دەگوترێت لە 12 شارۆچکەدا بەربژێری ئەو 7 پارتە رادەگەیێندرێت، بەڵام هێشتا هیچ میکانیزمێک بۆ ئەو کارە رووننەکراوەتەوە.

بەپێی رێنمایی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، دوایین وادە بۆ وەرگرتنی لیستی بەربژێران رۆژی 3ی ئاداری 2019 دەبێت، رۆژی هەڵبژاردنیش 31ی ئاداری 2019ـەیە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here