ناوەڕۆکی کۆبونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی و کۆمەڵی ئیسلامی 3 .

0
28

خەندان-

کۆبونەوەی شاندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی لە سلێمانی کۆتاییهات، کە تایبەت بو بە پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای کۆبونەوەکەش ناوەڕۆکەکەی بۆ میدیاکان ئاشکراکرا.

سەعدی پیرە، وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و رێبوار حەمەد، وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی دوای کۆبونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسیان لە تەوەری کۆبونەوەکە کرد، پیرە وتی، “ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەمان بریتی بو لە بەرچاوگرتنی دۆخی ئێستا و دوبارەنەکردنەوەی هەڵەکانی رابردو، پێویستە پێکەوە گفتوگۆ بکەین لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دەمانەوێت حکومەت پێکبهێندرێت کە لەسەرتاسەری کوردستان کاری خۆی بکات بێگەڕانەوە بۆ حزب و هەڵەکانی ساڵانی رابردوو، بەڵکو سەنتەری کارەکانی خزمەتکردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بێت”.

دەمانەوێت حکومەتێک پێکبهێندرێت لەسەرتاسەری کوردستان کاری خۆی بکات

لەبارەی بەشداریکردنی یەکێتی لە کۆبونەوەی 18ی مانگی پەرلەمانی کوردستان سەعدی پیرە وتی، “ئێمە هێشتا گفتوگۆکانمان لەسەر ئەوەیە کە چۆن حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنین و گغتوگۆی سیاسی لایەنەکانیش لەسەر ئەو بنەمایە و کۆبونەوەی رۆژی هەینیش لەو چوارچێوەیەدا دەبێت، وەڵامی ئەو پرسیارەش سبەی ئاشکرادەبێت”.

سبەی ئاشکرا دەبێت بەشداری کۆبونەوەی پەرلەمان دەکەین یان نا

لەبارەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سەعدی پیرە وتی، “موقەدەس رێککەوتنە، موقەدەس شوێنی کۆبونەوە نیە، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوک دەبێت خۆیان بڕیاربدەن کۆبونەوەکە لە کوێ دەکرێت، باشتری رێگەش ئەوەی کە هەمو لایەنەکان بەشداری کۆبونەوەکە بکەن”.

ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوک دەبێت خۆیان بڕیاربدەن کۆبونەوەکە لە کوێ دەکرێت

هاوکات رێبوار حەمەد، وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی لە کۆنگرەکەدا رایگەیاند، “لەکۆبونەوەکەدا باس لەوەکرا کە گەشە بە پەیوەندیە سیاسیەکانی نێوانمان بدەین، و خواستی خۆمان بە یەکێتی گەیاند بە بون و نەبونی کۆمەڵ لە حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، حکومەتی خزمەتگوزاری بێت و تێگەیشتنی باش هەبو لەو روەوە”.

دەمانەێت کابینەی نۆیەمی هەرێم حکومەتی خزمەتگوزاری بێت

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبونەوەکە باس لە پشکی هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەکە نەکراوە، تا ئێستاش بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بون لای کۆمەڵی ئیسلامی کراوەیە.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here