نزیکتترین یانە بۆ گواستنەوەی ئۆبامیانگ ئاشکرابوو

0
146

پیێر ئۆبامیانگ
پیێر ئۆبامیانگ

رووداو – هەولێر

پیێر ئۆبامیانگی گابۆنی، هێرشبەری یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی رایگەیاندووە، لە کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەکەی بەجێدەهێڵێت و لەگەڵ چەند یانەیەکیش لە گفتوگۆدایە بۆ پەیوەندیکردن بەو یانانە، راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانیش دەڵێن پاریس سانجێرمانی فەرەنسی نزیکترین یانەیە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بە 70 ملیۆن یۆرۆ.

رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی رایگەیاندووە، دەستەی کارگێری پاریس سانجێرمان لە رێگەی پاتریک کلویڤێرتی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانەکە گەیشتووەتە رێککەوتن و دەستەوارەیەکی 14 ملیۆن یۆرۆیش وەک مووچەی ساڵانە بۆ ئەو یاریزانە ئامادەیە و بەشێوەیەکی سەرەتایی هەردوولا رێککەوتوون بۆ ئەوەی ئۆبامیانگ پەیوەندی بە یانەکەوە بکات.

 

رۆژنامە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یاریزانەکە دەیەوێت پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات، بەڵام یانەی شاهانە هیچ دەستەوارەیەکی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە پێشکەشنەکردووە، ئێستاش پاریس سانجێرمان نزیکتترین یانەیە بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here